سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی یادی ڕاگەیاندنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان دەکات
- کوردستان
- 6 شوبات

سەرۆک بارزانی و سەڵاحەددین محەممەد بەهائەددین ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان
ئاڤا نیوز
بەبۆنەی ساڵیادی ڕاگەیاندنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە ئەمینداری گشتی و ئەندام و لایەنگرانی ئەو حیزبە دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ پێنجشەممە، 2025-02-06، بەبۆنەی 31ـەمین ساڵیادی ڕاگەیاندنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، سەرۆک بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی ئەمینداری گشتی ئەو حزبە کرد و ڕۆڵ و کاریگەریی یەکگرتووی بەرز نرخاند.
پەیامی فەرمی: "بەبۆنەی 31ـەمین ساڵیادی ڕاگەیاندنی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان پیرۆزبایی لە برای بەڕێز مامۆستا سەڵاحەددین محەممەد بەهائەددین ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان و سەركردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی یەكگرتووی ئیسلامیی دەكەم و هیوای سەركەوتن و بەردەوامیان بۆ دەخوازم".
لەو یادەدا پێزانینمان بۆ ڕۆڵ و كاریگەریی یەكگرتووی ئیسلامیی و سەركردایەتییەكەی لە پڕۆسەی سیاسیی كوردستان و عێراق و هەڵوێستەكانیان لە وێستگە جیاجیاکاندا هەیە. هەروەها جەختیش لە پێویستیی پێكەوەیی و تەبایی نێوان لایەنە سیاسییەكان و دەستگرتن بە هێڵە ستراتیژییەكان و بەرژەوەندییەكانی گەلەكەمان دەكەینەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 19 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە





