لیژنەی چاودێری و بەدواداچوون پشكنین بۆ ژمارەیەك بەنزینخانەی پارێزگای دهۆک دەکەن
- کوردستان
- 7 شوبات

لیژنەی چاودێری و بەدواداچوونی کوالێتی بەنزینی حکومی
ئاڤا نیوز
چاودێری و بەدواداچوونی کوالێتی و دابەشکردنی بەنزینی حکومی بەردەوامە و لیژنەی باڵای چاودێریكردنی بەنزینخانەكان چوونەتە پارێزگای دهۆك و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ.
وێنە گەورەکە: خراپی کوالێتی بەنزینی بەشێک لە بەنزینخانەكان، شۆفێرانی هەرێمی کوردستانی نیگەران کردووە و گرفتی تەكنیكی بۆ ئۆتۆمبێلەكانیان دروست كردووە، پێشتر ئاڤا میدیا بەدواداچوونی بۆ ئەو بابەتە كرد و ئاشكرای كرد بەشێک لە بەنزینخانەکانی هەرێمی کوردستان ساختەکاری لە بەنزیندا دەکەن و فێربوون بەنزینی نۆرماڵ لە کۆمپانیاکانی لاناز و کار دەکڕنەوە، لەگەڵ نەوت، ئاو، ماددەی میتانۆ و چەند ماددەیەکی دیکە تێکەڵی دەکەن کە لە ئێرانەوە هاوردە دەکرێن بۆ ئەوەی ئۆکتانەکەی بەرز ببێتەوە و لیتری بە 750 دینار دەفرۆشن، بەهۆی ئەوەش دەیان بەنزینخانەی حكومی و ئەهلی سزا دران كە كوالێتی بەنزینەكەیان هاوتای ڕێنماییەكانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان نەبوو.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ماڵپەڕی فەرمی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، لەمیانی درێژەدان بە کارەکانی لیژنەی چاودێری و بەدواداچوونی کوالێتی و بەڕێوەچوونی کاری دابەشکردنی بەنزینی نۆرماڵی 750 دیناری، بە سەرپەرشتیی فەلاح مەولوود، بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی كانزایی، سەردانی پارێزگای دهۆک و سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆی كرد و ژمارەیەك بەنزینخانە پشكنینیان بۆ كرا كە بەنزینی نۆرماڵی 750 دینارییان پێ دەدرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە دهۆک و زاخۆ 227 بەنزینخانەی حکومی و ئەهلی هەن و ڕۆژانە لەلایەن لیژنە بەرکارەکانی بەدواداچوونی سووتەمەنی لەژێر ڕێنمایی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان پشکنینیان بۆ دەکرێت، لە کوالێتی و جۆری بەنزینەکانیان دەکۆڵنەوە و سزایان بۆ دەبڕنەوە. لەماوەی ڕابردووشدا دەیان بەنزینخانەی سنووری دهۆك و زاخۆ سزا دران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پێشمەرگەیەک بەشداریی لە پاڵەوانێتی لەشجوانیی دەکات
لەمەوپێش
پرۆفیسۆرێكی كورد بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەك ناوی لە ڕیزبەندی باشترین زانایانی جیهان دێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ناوچەی بەرواری باڵا گەلەگورگێک 64 سەرمەڕ دەخنکێنێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە
21 ئەیلوول
ژمارەیەک دار بەڕووی تەمەن 20 ساڵ لە مێرگەپان بڕاونەتەوە
21 ئەیلوول
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: داعش لەدوای ڕووخانی ڕژێمی بەعسەوە 153 هێرشی ئەنجامداوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
قۆناغی دووەمی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر لە تەواوبووندایە