
، عەممار قەیسی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا
ئاڤا نیوز
بەتۆمەتی خراپ بەکارهێنانی پۆستە تایبەتییەکەی، بەزۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا، عەممار قەیسی لە پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنەکە دووردەخرێتەوە و سبەی شەممە سەرۆکێکی نوێ بۆ ئەنجوومەنەکە دیاری دەکرێت.
وێنە گەورەکە: ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا دوای گفتوگۆ و ڕاوێژ لەگەڵ ئەندامانی لە دانیشتنێک نائاسایدا متمانەی لە عەممار قەیسی سەرۆکی ئەنجوومەنەکە سەنداوە، ئەمەش لە کاتێکدا بوو کە ناوبراو ئامادەی دانیشتنەکە نەبوو و تەنها هەڵسەنگاندن بۆ وەڵامدانەوەکانی پێشووتری کراوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنەکە ڕایگەیاندووە، ئەو تۆمەتانەی کە ئاڕاستەی سەرۆکی ئەنجوومەنەکە کراوە تایبەت بوو بە خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات لەلایەن عەممار قەیسی، بۆیە بەزۆرینەی دەنگی ئامادەبووان و لەکۆی 41 ئامادەبوو بە دەنگی 40 ئەندام متمانەی لێ سەندرایەوە.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: دوای بڕیارەکەی ئەنجوومەنی بەغدا، عەممار قەیسی بڕیارەکەی بەنایاسایی ناوزەند کرد و باسی لەوەکردووە کە پەنا بۆ دەسەڵاتی دادوەری دەبات.
زانیاریی زیاتر: بە گوێرەی زانیارییە بەردەستەکان، کۆدەنگییەک لەنێوان سەرجەم فراکسیۆنەکانی ناو ئەنجوومەنەکە هەیە لەسەر دەستنیشانکردنی عەممار حەمدانی لە فراکسیۆنی تەقەدوم بۆ سەرکایەتیی ئەنجوومەنەکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ نەتانیاهۆ دەردەکات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن: نزیکەی نیوەی کاندیدان تەمەنیان لە خوار 40 ساڵییە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ڕێگەدەدەین هەنگاریا نەوتی ڕووسیا بکڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن: نزیکەی نیوەی کاندیدان تەمەنیان لە خوار 40 ساڵییە
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن: لە ماوەیەکی نزیکدا سەردانی عێراق دەکەم
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە





