
هەڵمەتی گەڕان بە شوێن ئەو کەسانەی کە تۆمەتبارن بە قاچاخچییەتی بە مرۆڤەوە لە بەریتانیا، وێنە: bbc
ئاڤا نیوز
حکومەتی بەریتانیا لەسەر داوای وڵاتی فەرەنسا قاچاخچییەکی خەڵکی هەرێمی کوردستان لە لەندەن دەستگیر دەکات، بە تۆمەتی گواستنەوەی خەڵک بە ڕێگەی نایاسایی بۆ وڵاتانی ئەوروپا.
وێنە گەورەکە: وڵاتانی ئەوروپا بەردەوامن گرتنەبەری ڕێککاری جیاواز بەمەبەستی کەمکردنەوە و کۆنترۆڵکردنی هاتنی کۆچبەران بۆ وڵاتەکانیان بە شێوازی نایاسایی، بۆ ئەو مەبەستەش ئەو کەسانە دەستگیر دەکەن کە کاری قاچاخچییەتی دەکەن و خەڵکی بە ڕێگەی ئاوی و وشکانی دەگوازنەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئاژانسی ڕووبەڕووبوونەوەی تاوانەکان لە بەریتانیا ڕایگەیاند: دوو قاچاخچیی کۆچبەرانیان دەستگیر کردووە کە خەڵکیان لە کەناڵی ئینگلیزەوە بۆ بەریتانیا پەڕاندووەتەوە و کاری سپیکردنەوەی پارەشیان کردووە.
زانیاریی زیاتر: یەکێک لەو قاچاخچییانەی کە دەستگیرکراوە کە ناوی 'ڕێبین شەیفە' و تەمەنی 25 ساڵە و خەڵکی هەرێمی کوردستانە، هاوکات ئەو کەسەی تر کەسێکی بەڕەگەز ئەلبانییە و تەمەن 47 ساڵە، هەردوو تۆمەتبار لە لەندەن دەستگیر کراون.
ئەمەش بزانە: هەردوو تۆمەتبار لەلایەن داواکاری گشتیی فەرەنساوە داواکرابوون، بە تۆمەتی ئەوەی لە ساڵی 2021 تا 2023 خەڵکیان لە نۆکەندی ئینگلیزەوە بەرەو بەریتانیا پەڕاندووەتەوە.
باکگراوند: ئەمە یەکەمجار نییە حکومەتی بەریتانیا قاچاخچیی بە ڕەگەز کورد دەستگیر بکات، پێشتریش هەر یەکە لە بەرزان مەجید ناسراو بە "دووپشک" و ئامانج حەسەنزادەی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی دەستگیر کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ گەیشتەوە کۆشکی سپی و کۆبوونەوەیەکی گرنگی هەیە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت