
سەهۆڵبەندانی دەریای جەمسەری باکووری زەوی بەردەوامە لە توانەوە
ئاڤا نیوز
بەپێی شیکارییەکی ئەمریکی کە لەسەر جەمسەری باکووری زەوی بڵاوکراوەتەوە و دەرکەوتووە، سەهۆڵبەندی دەریا لە جەمسەری باکوور بۆ نزمترین ئاستی دابەزیوە و ناوچەی گرینلاندیش پلەی گەرمی لەسەروو ئاستی مامناوەندەوە بووە.
وێنە گەورەکە: هەردوو جەمسەری باکوور و باشووری گۆی زەوی بە بەراورد کۆتایی سەدەی نۆزدە، سێ پلەی سەدی گەرمیان زیادی کردووە و ئەمەش دەرکەوتنی کاریگەرییە ژینگەییەکانی خێراتر کردووە، هاوکات هۆکاربووە بۆ بەرزبوونەوەی تێکڕای پلەی گەرمی جیهان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ناوەندی نیشتمانی زانیاریی بەفر و سەهۆڵەکانی ئەمریکا (NSIDC) ڕایگەیاندووە، ڕووبەری سەهۆڵی دەریای جەمسەری باکوور لە مانگی ڕابردوودا نزمترین ئاستی پێوانەیی تۆمار کردووە، ئەمەش کاریگەری دروستکردووە لەسەر توانەوەی سەهۆڵی جەمسەرەکە.
زانیاریی زیاتر: لە بەشێکی دیکەی ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، باکووری گرینلاند و ناوەڕاستی ئەلاسکا پلەی گەرمیان بۆ هەشت پلەی سیلیزی بەرزبووەتەوە، توانەوەی سەهۆڵبەندانی دەریای جەمسەری باکوور نزیک لە گرینلاند کاریگەری دەبێت لەسەر دروستبوونی ڕێڕەوێکی نوێ بۆ هاتووچۆی کەشتییەکان.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: ترەمپ لە ساڵی 2019 ئەو کاتەی بۆ یەکەم خول سەرۆکی ئەمریکا بوو، هەوڵ دەدات ئەو دوورگەیە بکڕێت و ببێتە بەشێک لە ئەمریکا، لەم خولەشدا هەڕەشەی توندی لە بەرپرسانی دانیمارک کردووە بۆ کۆنترۆڵکردنی دوورگەکە لەلایەن ئەمریکاوە.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: توانەوەی سەهۆڵبەندانی جەمسەری باکوور کاریگەری زۆر خراپی لەسەر ورچە جەمسەرییەکان دروستکردووە، بەجۆرێک توێژەران ئاماژەیان بەوەداوە، نیوەی ژمارەی ورچە جەمسەرەییەکان لەنێوان ساڵی 1979 تا 2021 لەناوچوون، ئەمەش بەهۆی ئەو گۆڕانە خێرایەی لەناوچەکەدا هاتووەتە ئاراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا کۆنترۆڵکردنی شارێکی دیکەی ئۆکراینا ڕادەگەیێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پێشمەرگەیەک بەشداریی لە پاڵەوانێتی لەشجوانیی دەکات
1 کاتژمێر لەمەوپێش
یوتیوب زیاتر لە 20 چەناڵی دیاری کوردی دەسووتێنێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆفیسۆرێكی كورد بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەك ناوی لە ڕیزبەندی باشترین زانایانی جیهان دێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ناوچەی بەرواری باڵا گەلەگورگێک 64 سەرمەڕ دەخنکێنێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە
21 ئەیلوول
- ژینگە
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ناوچەی بەرواری باڵا گەلەگورگێک 64 سەرمەڕ دەخنکێنێت