
دیمەنی وێستگەیەکی کۆنتڕۆڵکردنی کارەبا. وێنە - میدیا عێراقییەکان
ئاڤا نیوز
بەهۆی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ئەو لێخۆشبوونەی واشنتن کە ڕێگەی پێدابوو کارەبا و غاز لە ئێرانەوە هاوردەبكات، عێراق ڕووبەڕووی مەترسی لەدەستدانی نزیکەی 11 هەزار مێگاوات لە سیستمی کارەباکەی دەبێتەوە، كە 40%ـی كۆی بەرهەمهێنانی كارەبا دەكات.
چیرۆکی سەرەکی: بەدرێژایی چەند ساڵی ڕابردوو، عێراق سوودمەند بووە لە لێبوردنی ئەمریکا لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئێران، ئەوەش توانای بەرهەمهێنانی 8 هەزار مێگاوات کارەبای لە ڕێگەی غازی ئێرانەوە بۆ دەستەبەر دەکرد، جگە لە هاوردەکردنی وزەی کارەبای لە ڕێگەی چوار هێڵەوە کە سێ هەزار مێگاوات کارەبا دەگوازنەوە.
زانیاریی زیاتر: وەزارەتی کارەبای عێراق ئامادەکاری دەکات بۆ کۆبونەوەیەکی چاوەڕوانكراوی بەرپرسان لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران، چاوەڕوان دەکرێت بڕیارەکان بە دوو ئاراستە دەربکرێن:
یەکەمیان: دەستپێکردن بە چالاککردنی کەرتی غازی هاوەڵ لە عێراق.
دووەمیان: ڕووكردنە وڵاتانی کەنداوی عەرەبی بۆ دابینکردنی غاز و خێراکردنی هێڵەکانی گواستنەوەی کارەبا.
لە لایەکی دیکەوە: بەرپرسانی عێراق جەختیان لەوە کردووەتەوە کە هەنگاوەكانی عێراق بۆ هاوردەکردنی غاز لە تورکمانستانەوە هەڕەشەی کەوتووەتەسەر، بەهۆی پەیوەندی بە ئێرانەوە، چونکە غازەكە بەناو بۆرییەکانی ئێرانەوە تێدەپەڕێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەڵوەشاندنەوەی لێخۆشبوونی واشنتن بۆ عێراق لە چوارچێوەی سیاسەتی گوشار خستنە سەر ئێران دێت کە ترەمپ پیادەی دەكات.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 44 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات





