
کۆبوونەوەی مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ بەشێک لە سەرکردە سوننەکانی عێراق. وێنە - ماڵپەری پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ بەشێک لە سەرکردە دیارەکانی سوننە کۆبووەوە و هەردوولا دەڵێن، گرنگە سەرکردەکانی ئەو پێکهاتەیە یەکڕیزبن و پێکەوە داوای دەرچوواندنی ئەو یاسایانە بکەن کە "دادپەروەریی کۆمەڵایەتیی" بەدیدەهێنن.
وێنە گەورەکە: سوننەکانی عێراق باوەڕیان وایە لەبوارەکانی دامەزراندن لە کەرتی سەربازیی، دەرچواندن و جێبەجێکردنی یاساکان و مافی نوێنەرایەتی ڕاستەقینە، وەک پێویست ڕۆڵیان پێنادرێت و خۆیان وەک پێکهاتەیەکی پەراوێزخراو دەبینن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ شەممە لەگەڵ بەشێک لە سەرکردە دیارەکانی سوننە کۆبووەوە، نووسینگەکەی دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی سیاسی عێراق و دەرچواندنی ئەو یاسایانە تاوتوێ کراون کە ڕۆڵی بەرچاویان هەیە لە بەدیهێنانی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتیدا.
بەشێکی دیکە لە ڕاگەیێنراوی کۆبوونەوەکە:
- چارەسەری پێویست و گشتگیر بۆ دۆسیەی کۆچبەر و ئاوارەکان بدۆزرێتەوە.
پێکەوەکارکردن لە دامەزراوەکانی دەوڵەت بەهێزتر بکرێت، ڕۆڵی ئەنجوومەنی پارێزگاکانیش لە پشتیوانی گەشەپێدان پتەوتر بکرێت.
بۆ پاراستنی ئاسایشی عێراق و پەیوەست بە ڕووداوە هەرێمییەکان، جەخت لە هەڵوێستی یەکگرتووی سوننەکان دەکەینەوە.
بەیەک هەڵوێست کاردەکەین بۆ قەرەبووکردنەوە و هێنانەکایەی دادپەروەریی بۆ ستەملێکراو و ئاوارەکان و پاراستنی ئارامیی پارێزگا ئازادکراوەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 38 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






