ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی لەسەر پێدانی زەوی بە 216 هەزار و 262 فەرمانبەر و خانەنشین دەربڕی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێدانی زەوی ئەمجارە زیاتر لە 20 وەزارەت و فەرمانگە دەگرێتەوە کە پێشووتر زەوییان وەرنەگرتووە، بۆ یەکەمجاریش پێدانی زەوی پێشمەرگە و زێرەڤانی و پۆلیس و فەرمانبەر وکارمەندانی وەزارەتەکانی ناوخۆ و پێشمەرگە دەگرێتەوە، لەم 216 هەزار ناوەش زۆربەیان مامۆستا و فەرمانبەری وەزارەتی پەروەردەن.
لێدوانی فەرمی: سەربەست مەولوود، بەڕێوەبەری كاروباری یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی بە ئاڤای ڕاگەیاند: پێدانی زەوی لە وەزارەتەکانی پێشمەرگە و ناوخۆ 64 هەزار کەس دەگرێتەوە و لەو ژمارەیە نۆ هەزاریان پێشمەرگەرن.
ئەمەش بزانە: ناوی 216 هەزار کەسەکە بەپێی شوێنی نیشتەجێبوون و كارتی زانیاری، بە قۆناغ لە وەزارەتی شارەوانی دەدرێتە شارەوانییەکان لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان بۆ ئەوەی زەوییان بۆ تەرخان بكرێت، هەر کەسێکیشییان زەوییەكی 200 مەتری پێ دەدرێت.
زانیاریی زیاتر: شارەوانییەکان سەرقاڵی ئامادەکردنی زەوین، بەشێکی زۆری ئامادەکارییەکان تەواو بوون، تەنیا ماوەتەوە سەر ئەوەی فۆرمەکانیان بۆ بێتەوە و دەست بکەن بە تیروپشک.
لە قۆناغی دووەم ئەو وەزارەتانەی کە زەوییان پێدەدرێت، ئەمانەن:
وەزارەتی پەروەردە: 88 هەزار و 79 کەس.
وەزارەتی ناوخۆ: 64 هەزار و 68 کەس.
وەزارەتی خوێندنی باڵا: 16 هەزار و 820 کەس.
وەزارەتی پێشمەرگە: نۆ هەزار و 165 پێشمەرگە.
وەزارەت و فەرمانگەکانی دیکە: 38 هەزار و 138 کەس.
هەزار کەس ڕەزامەندی وەرگرتنی زەوییان پێدرا
زیاتر لە 20 وەزارەت و فەرمانگە سوودمەند دەبن
ئاڕاستەی شارەوانییەکان دەکرێت بۆ تەرخانکردنی زەوی
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 38 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






