سەرۆکی دەزگای میتی تورکیا بە سەردانێکی ڕانەگەیێنراو گەیشتە ئێران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 شوبات

کۆبوونەوەی ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری تورکیا لەگەڵ عەلی ئەکبەر ئەحمەدییان، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران. وێنە - میدیا ئێرانییەکان
ئاڤا نیوز
سەرۆکی دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی تورکیا (میت) بە سەردانێکی ڕانەگەیێنراو گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران.
چیرۆکی سەرەکی: ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری تورکیا بە سەردانێکی لەناکاو گەیشتە ئێران و لەگەڵ عەلی ئەکبەر ئەحمەدییان، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران لە تارانی پایتەخت کۆبووەوە.
زانیاری بەدەستهاتوو: بەپێی ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێران پەیوەندییەکانی هەردوو دەوڵەت و پێشهاتە ناوچەییەکان و دوایین دۆخی سووریا باسیان لێوە کراوە و هەردوولا جەختیان لە بەردەوامی و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان و هەڵوێستی هاوبەشیان لە سەر پرسەکان کردۆتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد لە سووریا لە لایەن هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئەو وڵاتە بە پشتیوانی تورکیا، پەیوەندیەکانی نێوان ئێران و تورکیا ڕووی لە گرژی و ساردبوونەوە کرد و ئەم سەردانەی سەرۆکی میت بۆ ئێران یەکەم سەردانی فەرمی و گفتووگۆی نێوان هەردوو وڵاتە دوای ڕوخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 34 خولەک لەمەوپێش
ئێران هێرشێکی نوێی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 34 خولەک لەمەوپێش
ئێران هێرشێکی نوێی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر پۆلیسی فەتا