
ژمارەیەک خانمە خانمە چالاکوانی ئێران، ناڕەزایەتی دەردەبڕن
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی ئامارەكانی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگێكدا لانیكەم 20 خانمە چالاكوان لە ناوچە جیاجیاکانی ئێران دەستگیركراون كە شەشیان چالاكوانی كوردن و سێ خانمیش لەلایەن دەزگای دادوەریی ئەو وڵاتەوە سزای بەندكردنیان بەسەردا سەپێندراوە.
وێنە گەورەكە: دەستگیركردنی چالاکوانانی مەدەنی بەشێوەیەكی گشتی و خانمە چالاکوانەکان بەتایبەتی لە ئێران بووەتە دیاردە، ژمارە و داتاكان دەڵێن تا دێت دیاردەكە ڕوو لە هەڵكشانە و بەشێكی زۆر لەو خانمانەی دەستگیر دەكرێن هیچ پاساو و بەهانەیەکی یاسایی نییە بۆ بەندكردنیان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو كە گرنگی بە ڕەوشی مافی مرۆڤ دەدات لە ئێران، لە ئامارێكدا بەپشت بەستن بەو زانیارییانەی لە ناوەندیی ئامار و بەڵگەنامەكان دەستی دەكەوێت، بڵاویكردووەتەوە، لە ماوەی مانگێكدا لانیكەم 20 خانمە چالاكوان دەستبەسەركراون و سێ ژنە چالاكیش لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە حوكم دراون، هاوكات 18 حاڵەتی ژنكوشتن لە ناوچە جیاجیاکانی ئێران تۆماركراون.
زانیاریی زیاتر: دەسەڵاتی دادوەریی ئێران سێ خانمی چالاكوانی بە سزای 12 ساڵ و شەش مانگ بەندكردن سزادراوە، یەكێك لە بەندكراوەکان ناوی غەزەل مەرزبانە و جگە لە سزای بەندکردن 74 جەڵدی قامچی لێدراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەکاتی نەشتەرگەریدا چەند کەلوپەلێک لە سکی نەخۆشێکدا جێدەهێڵدرێ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گەنجێکی کوردی ئێزدی دوای 10 ساڵ لەدەستی داعش ڕزگاری دەبێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێنمایی لەبارەی شێوازی پێدانی زەوی بەو فەرمانبەرانەی کۆچی دواییان کردووە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
29 نیسان
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
29 نیسان
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
29 نیسان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پاشماوەکانی ڕژێمی پێشووی سووریا لە عێراق خەریکی خۆڕێکخستنەوەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی دەکاتە سەر هێزە ئەمنییەکانی سووریا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
بەریتانیا بە هاوکاریی ئەمریکا هێرشی ئاسمانی دەکاتە سەر حووسییەکان