
کۆبوونەوەی شاندی دارایی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق
ئاڤا نیوز
هەر پەیوەست بە مووچە و خانەنشینان، ئەم هەفتەیە شاندێكی تەكنیكیی كوردستان دەچێتە بەغدا، بۆ ئەو مەبەستەش لە وەزارەتی دارایی کوردستانیش لیژنەیەکی تایبەت پێکهێنراوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: چوونی شاندەکە بۆ چەند مەبەستێکە، بۆ هەماهەنگی و لێکتێگەیشتنی زیاتر، جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی خانەنشینی و ئەو گرفتانەی ماون لەنێوان هەردوو وەزارەتی دارایی کوردستان و عێراق بۆ ئەوەی لە مانگی دوو هەموویان یان بەشێکیان چارەسەر بکرێن، بەتایبەت پرسی کەمبوونەوەی مووچەی خانەنشینانی سەربازیی پلەدار.
زانیاریی زیاتر: وەزارەتی دارایی و ئابووریی کوردستان لیژنەیەکی لە چوارچێوەی هەنگاوەکانی چاکسازی بۆ یەکخستنی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی خانەنشینی پێکهێناوە، تاوەکو بکرێن بە یەک بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشینی سەر بە وەزارەت بێت، بۆ ئەم مەبەستەش ئەبێت دۆسیەی خانەنشینانی پێشمەرگە، خانەنشینانی سەربازیی و هێزە ئەمنییەکان، لەگەڵ مووچەی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان بگوازرێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزارەتی دارایی و ئابووری سەرقاڵی کۆکردنەوەی داهاتی نانەوتی ناوخۆ و داهاتی گومرگییەکانە، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا 50٪ی داهاتەکە ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 10 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






