ئاڤا نیوز
دوای نزیکەی 10 ڕۆژ مانگرتن لە خواردن و خواردنەوە بە مەبەستی گواستنەوەیان بۆ زیندانەکانی ئێران، بەشێک لە بەندكراوانی نێو چاكسازیی گەوران لە سلێمانی کە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن، مانگرتن دەشکێنن.
چیرۆکی سەرەکی: 15بەندكراو لە گرتووخانەی چاكسازیی گەورانی سلێمانی كە خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستانن، لە سەرەتای ئەم مانگەوە مانیان لە خواردن گرت، داوایان دەکرد بگەڕێنرێنەوە زیندانەكانی ئێران، ئەوان بۆ ماوەی نزیکەی 10ڕۆژ ئامادە نەبوون مانگرتنەکەیان بشکێنن، بەم هۆیەوە بەشێكیان دۆخی تەندروستییان تێکچوو.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا لە سەرچاوەیەكی تایبەتی نێو فەرمانگەی چاكسازیی كۆمەڵایەتی سلێمانی زانیویەتی، ئێستا بەندکراوەکان مانگرتنیان شكاندووە، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی چاكسازییەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ كونسوڵخانەی ئێران لە گفتوگۆدایە بۆ جێبەجێكردنی داواكارییەكانیان.
هەریەك لە ئیحسان عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی چاكسازییەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ عەمید وەهاب عەزیز، بەڕێوەبەری چاكسازیی گەورانی سلێمانی، لەگەڵ بەندكراوە مانگرتووەكان گفتوگۆیەکی زۆریان کردووە، دواجار توانراوە ڕازییان بکەن مانگرتنەكەیان بشكێنن.
زانیاریی زیاتر: ئێستا حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ كونسوڵخانەی ئێران لەسەر هێڵە بۆ دەستپێكردنی ڕێكارەكانی گەڕاندنەوەیان بۆ وڵاتی ئێران، تەنانەت لەو 15 کەسە نووسراوی ڕەزامەندی 13 لە بەندكراوە مانگرتووەكان گەڕاوەتەوە و ئێستا دەتوانرێت بگەڕێنرێنەوە، بەڵام بەندكراوەكان ڕژدن لەسەر ئەوەی دوو بەندکراوەکەی دیکەش بگەڕێنرێنەوە.
زۆرینەی ئەو كەسانە تۆمەتی بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەریان بەسەردا ساغبۆتەوە، كە ئەگەر بگەڕێندرێنەوە ئێران و لەوێش كار بە بڕیاری دادگاكانی هەرێمی كوردستان بكرێت، سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا دەسەپێت، بەشێكی دیكەشیان لەسەر دۆسیەی ئەمنی پەیوەست بە سیخوڕی و زیانگەیاندن بە ئەمن و سەقامگیریی هەرێمی كوردستان حكومدراون، گەڕاندنەوەی ئەوانەش پێچەوانەی یاسایە.
باکگراوند: لە چوارچێوەی رێککەوتنێکی نێوان تاران و بەغدا بۆ ڕادەستكردنەوەی تاوانباران کە هەرێمی كوردستانیش تێیدا بەشدارە، پێشتر ژمارەیەك بەندکراو نێردراونەتەوە زیندانەکانی ئێران بۆ ئەوەی لەوێ حوکمەکانیان تەواو بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
فەلەکناسێک یەکەم ڕۆژی پایز دیاری دەکات
- بزنس
- 28 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ 29 دۆلار بەرز دەبێتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو ئۆتۆمبێلەی لە هەولێر فولکەیەکی داخست دەستی بەسەردا گیرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پرۆفیسۆرێكی كورد بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەك ناوی لە ڕیزبەندی باشترین زانایانی جیهان دێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ناوچەی بەرواری باڵا گەلەگورگێک 64 سەرمەڕ دەخنکێنێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک دار بەڕووی تەمەن 20 ساڵ لە مێرگەپان بڕاونەتەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو ئۆتۆمبێلەی لە هەولێر فولکەیەکی داخست دەستی بەسەردا گیرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە و سووپای سووریا چەکی قورس بۆ سنووری مەنبج دەگوازنەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چەکی پارەی گەنمی جووتیاران گەیشت و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت