هۆشیار زێباری: مانگرتنەکەی سلێمانی بە سیاسیی کراوە و باشتربوو ببرێتە بەغدا
- کوردستان
- 9 شوبات

هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان. وێنە - ئەرشیف
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دەڵێت، مانگرتنی مامۆستا و فەرمانبەرانی ناڕازیی لە سلێمانی بە "سیاسیی" کراوە و باشتربوو ئەوان خێمەی مانگرتنەکەیان بۆ بەغدا بگوازنەوە و داوای شایستە داراییەکانیان لە حکومەتی فیدڕاڵ بکەن.
وێنە گەورەکە: لە 28ـی مانگی ڕابردووەوە مانگرتنی بەشێک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی سلێمانی دەستیپێکردووە و تائێستاش بەردەوامە، داواکاری سەرەکیی مانگرتووانییش پێدانی مووچەیە لەکاتی خۆیی و گەڕانەوەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانە کە نۆ ساڵە ڕاگیراوە.
پەیامی فەرمی: هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ئاماژەی بەوەكردووە، "ئەو مانگرتنەی بەم دواییە لە سلێمانی ڕێکخراوە، بە سیاسی کراوە و باشتربوو برایانی مانگرتوو خێمەی مانگرتن و خۆگرتنەوە لە خواردن و خواردنەوە، بۆ گۆڕەپانی تەحریر یان شەقامی ئیمام قاسم لەبەردەم وەزارەتی دارایی بگوازنەوە، لەوێوە داوای شایستە داراییەکانیان بەشێوەیەکی ڕێکخراو بکەن، بەتایبەتیش کە حکومەتی هەرێم ئەم بابەتەی لەگەڵ بەغدا یەکلاییکردووەتەوە."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 51 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






