
وێنەی سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
پسپۆڕێکی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان دەڵێت، بە گەڕانەوەی ترەمپ بۆ کۆشکی سپی گۆڕانکاری لەناوچەکەدا دێتەکایەوە و ئاشتی بە زەبری هێز دەسەپێنرێت و گۆڕینی سیستمی سیاسیی عێراقیشی لێدەکەوێتەوە.
وێنە گەورەکە: پەیوەست بە سیاسەتی دەرەکی ئیدارەکەی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بە ئاڕاستەی زیاتر پشتیوانیکردنی ئیسرائیل و چڕکردنەوەی سزاکانی سەر ئێران هەنگاو دەنێت، لەو چوارچێوەیەشدا داوا لە عێراق کراوە هاوکاری تاران نەبێت بۆ خۆدزینەوە لە سزاکان.
لێدوانی فەرمی: د.سامان سۆرانی، پسپۆڕی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی نان و چای ئاڤا میدیا، ئاماژەی بەوەکرد، "ئێستا بەرەی مقاوەمە لە عێراق و ناوچەکەشدا "لاوازبووە و گرووپە چەکدارەکان بێ دەنگن، ئەوەش مانای وایە ڕووداوەکان کاریگەری لەسەر عێراقیش دەبێت، ئەمساڵ عێراق دەچێتە ناو هەڵبژاردنەوە و ئەو لایەنانە تاچەند دەتوانن خۆیان کاندید بکەن و لە عێراقی ئایندەدا دروستببن، ئەوەش بەبۆچوونی ئێمە گۆڕینی سیستمی سیاسییە لە عێراق لە داهاتوودا".
بەشێکی دیکە لە قسەکانی د.سامان سۆرانی:
- لە ساڵانی ڕابردوودا لەڕێگەی ئاژانسی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی (USAID)، 11 ملیار دۆلار بۆ عێراق نێردراوە.
- ڕاگرتنی هاوکارییەکان لەڕێگەی (USAID)ەوە هەرچەندە بۆ ماوەی 90 ڕۆژە، بەڵام دیاریش نییە کە دەستپێدەکاتەوە یاخود نا.
- خەرجکردنی هاوکارییەکان لە عێراق جێگەی پرسیاری ئیدارەی ئەمریکایە و گومانی بوونی گەندەڵیی لەسەریان هەیە.
- ڕاگرتنی هاوکارییەکانی ئەمریکا ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ناتۆش دەگرێتەوە.
- ڕاگرتنی هاوکارییەکان کاریگەری لەسەر کەمپی ئاوارەکان دەبێت و بەڕێوەبردنیان دەخاتە مەترسییەوە.
- لە هەرێمی کوردستان چەندین ڕێکخراو هەن کە لەڕێگەی (USAID)ەوە پاڵپشتی دەکرێن، بەهۆی بڕیارەکە کارمەندەکانیانی ئەو ڕێکخراوانە بێ مووچە دەبن.
- ئیدارەی ترەمپ دەیەوێت ئاشتی بە زەبری هێز بسەپێنێت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شەوێک دوای هێرشەکەی ئەمریکا، بە مووشەک ئیسرائیل بۆردوومان کرا
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و ستارمەر: لە نزیكترین كاتدا ئێران دەگەڕێنینەوە سەر مێزی گفتوگۆ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەموو شتێک لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بزانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
19 کاتژمێر لەمەوپێش
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
21 حوزەیران
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
21 حوزەیران
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوی چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق لەبارەی مووچەخۆرانی کوردستان
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
BP کارمەندەکانی لە کێڵگە نەوتییەکانی باشووری عێراق دەکشێنێتەوە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەکانی بەرەی مقاوەمە کۆدەبنەوە و بڕیاری یەکلاکەرەوە دەدەن
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی بەسرە دەستیان پێکردەوە