هەرێمی کوردستان و ئیمارات جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان دەکەنەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 11 شوبات

کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ لەگەڵ جێنشینی دوبەی و جێگری سەرۆک وەزیرانی ئیمارات
ئاڤا نیوز
لە چوارچێوەی سەردانەیەکدا بۆ ئیمارات و بەشداریکردنی لە لووتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لەگەڵ شێخ حەمدان بن محەممەد بن ڕاشد، جێنشینی دوبەی و جێگری سەرۆکوەزیرانی ئیمارات و وەزیری بەرگری ئەو وڵاتە کۆبووەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، "لە دیدارەکەدا جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جیاجیاکاندا کرایەوە، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، سوپاسی پشتیوانی و هاریکاريی بەردەوامیی ئیماراتی کرد".
لەلایەکی دیکەوە: سەرۆکوەزیران، مەسرور بارزانی بەشداریی لە پانێلێکدا کرد بە ناونیشانی 'تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان و لەدەستنەدانی دەرفەتەکان' و ڕایگەیاند: "هەوڵ دەدەین کێشە سیاسییەکانمان لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی چارەسەر بکەین، لە دەرفەتەکان بڕوانینین و لەگەڵ کەرتی تایبەت کار بکەین، تاوەکو پلانەکانی چاکسازی لە حکومەت و پرۆژەکان پەرەپێبدەین".
گووتیشی، "لە بەدیهێنانی بەشێكی زۆر لە ئامانجانەکان سەرکەتوو بووین، زۆر بابەتی دیکەش ماوە لە داهاتوودا ئەنجامی بدەین".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ساڵی 2022ەوە، ئەمە 10یەمین جارە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، سەردانی ئیماراتی عەرەبی بکات، بەراورد بە وڵاتانی دیکەی جیهان زۆرترین سەردانەکانی بۆ میرنشینی یەکگرتووی عەرەبی (ئیمارات) بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەسەرکەوتوویی هێرشمان کردە سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران هێرشێکی نوێی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد