
گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
حکومەتی هەرێمی کوردستان 10 بڕیاری نوێی بۆ فەرمانبەران و خانەنشینان دەرکردوون، بڕیارەکان سەرجەم وەزارەت و دەستە و فەرمانگەکان دەگرنەوە، بەگوێرەی بەشێک لە بڕیارەکان، دامەزراندن و گواستەوەی ڕاژەی فەرمانبەران بەشێوەیەکی کاتی ڕادەگیرێن.
وێنە گەورەکە: ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە ئامانجی ڕێکخستنی ڕێککارە داراییەکان و خۆگونجاندن لەگەڵ خشتە نوێیەکانی بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2025 گشتاندنێکی بۆ وەزارەت و فەرمانگەکانی کردووە کە لە 10 بڕیار پێک دێن و گرنگترینیان بریتین لە دامەزراندنی نوێ، مووچە، دەرماڵە و قەدەغەکردنی گواستنەوەی ڕاژەی فەرمانبەران.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی زانیارییەکان لەپێناو ڕێکخستنی ڕێکارە داراییەکان لەنێوان هەولێر و بەغدا و زامنکردنی کۆی مووچەکانی ئەمساڵ بڕیارەکان دراون، بڕیارەکان کاتین، کەی بودجەی گشتیی عێراق پەسەندکرا و کەوتە قۆناغی کارپێکردنەوە، بڕیارەکان هەڵدەوەشێنرێنەوە.
زانیاریی زیاتر: ئەم بڕیارانە سێی ئەم مانگە بە پشتبەستن بە حوکمەکانی ماددەی هەشتەم لە یاسای ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان ژمارە سێی ساڵی 1992 دەرکراون، بەهۆی ئەوەی خشتە نوێیەکانی بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2025 ڕوون نین.
بڕیارەکان؛
1- دەبێت سەرجەم وەزارەت و لایەنە نەبەستراوەکانی سەر بە وەزارەتەکان، پابەند بن بە لیستی مووچەی مانگی یەکی ساڵی 2025، لەڕووی ژمارەی فەرمانبەران و بڕی خەرجی و شایستە داراییەکان، تاوەکو پەسەند کردنی خشتەی بودجەی ساڵ.
2- ڕاگرتنی دامەزراندن بە هەموو شێوازێک، واتا دامەزراندن بە کاتی، لەجێ دانان، دامەزراندن لەسەر داهاتی ناوخۆ، دامەزراندنی وانەبێژان، وەرگرتنی خۆبەخشان، دامەزراندن بە گرێبەست و هەمیشەیی، ئەمانە هەموویان قەدەغەن، تەنانەت گەڕانەوە بۆ وەزیفە یان هەر شێوازێکی دیکەی دامەزراندن، بۆ سەرجەم بوارەکان و هەروەها سڕینەوەی هەموو ئەو پلە وەزیفیانەی لە 2025 چۆڵ دەبن، تاوەکو پەسەندکردنی خشتەی بودجە.
3- ڕاگرتنی بەخشین و بەستنی دەرماڵەی نوێ بە هەموو شێوەیەک، پابەند بوون بەو ڕێژە و دەرماڵانەی لە لیستی مووچەی مانگی یەک جێگیرکراون.
4- جەختکردنەوە لە قەدەغەکردنی دامەزراندن لە هەر وەزیفەیەکی سەرکردایەتی یان پلە تایبەت (بەڕێوەبەری گشتیی بەرەو سەرەوە).
5- قەدەغەکردنی گواستنەوەی ڕاژەی فەرمانبەران لەنێوان سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکان، بەبێ ڕەچاوکردنی سەرچاوەی داراییان بە شێوەی تەمویل زاتی بێت یان تەمویل مەرکەزی. واتا نابێت هیچ فەرمانبەرێک لە فەرمانگەیەک بۆ یەکێکی دیکە بگوزارێتەوە ئەگەر مووچەکەی زیاد بکات.
6- ڕاگرتنی هەژمارکردنی خزمەت جگە لە مەبەستی خانەنشینی، وەک ماوەی دەرکردنی سیاسیی، خزمەتی پارێزەرایەتی، خزمەتی گرێبەست، خزمەتی ڕۆژنامەنووسی و هەژمارنەکردنی بڕوانامەی نوێ بۆ ئەوانەی لەکاتی وەزیفەدا بڕوانامەی باڵاتر بەدەست دەهێنن.
7- کارکردن بە گشتاندنەکانی فەرمانگەی یاسایی دارایی وەزارەتی دارایی عێراق تایبەت بە سەرمووچە و پلە بەرزکردنەوە بەهۆی نادیاری خەمڵاندنی سەقفی خەرجییەکانی ساڵی 2025.
8- دەبێت سەرجەم وەزارەتەکان پابەندبن بە بەرزنەکردنەوەی داواکاری درێژکردنەوەی ماوەی یاسایی تەمەنی خانەنشینی بۆ ئەنجوومەنی وەزیران، بەهۆی حوکمی ماددەی 13 لە یاسای ژمارە 26ی 2019، درێژکردنەوەی ڕاژەی فەرمانبەر لەکاتی تەواوکردنی تەمەنی یاسایی هەڵوەشاوەتەوە، واتا کاتێک فەرمانبەر دەبێتە 60 ساڵ دەبێت خانەنشین بێت.
9- کارکردن بە سەرجەم ئەو بڕیار و ڕێکارانە کاتییە، سەرتاسەریشە لە سەرجەم پارێزگاکانی کوردستان و عێراق، واتا تەنیا لە کوردستان نا، حکومەتی عێراقیش ئەو بڕیارانەی دەرکردوون و جێبەجێیان دەکات.
10- مەرجە گشت وەزارەتە و لایەنە نەبەستراوەکان بە بڕیارەکان پابەند بن، واتا لە فەرمانگەیەکی ئاساییەوە تاوەکو سەرۆکایەتی هەرێم و ئەنجوومەنی وەزیران.




زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 17 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 17 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






