
قیرتاوکردنی یەکێک لە شەقامی گەڕەکەکانی هەولێر. وێنە - وەزارەتی شارەوانی
ئاڤا نیوز
وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزاری هەرێمی کوردستان زیاتر لە 600 ملیۆن دینار بۆ ژمارەیەک پرۆژەی خزمەتگوزاری لە پارێزگای هەولێر دابیندەکات.
چیرۆکی سەرەکی: وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، ڕەزامەندی داوە لەسەر خەرجكردنی گوژمەی 611 میلۆن دینار لەسەر ڕێژەی 15%ـی داهاتی شارەوانیی لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر، بەمەبەستی جێبەجێكردنی پێنج پرۆژە لە شاری هەولێر.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزاری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ڕەزامەندی دراوە بۆ دابینکردنی گوژمەیەک لەسەر ڕێژەی داهاتی شارەوانیی، بەمەبەستی جێبەجێكردنی ئەو پرۆژانە:
- پرۆژەی دروستكردنی چەند شەقامێك لە گەڕەكی سەربەخۆیی.
- كڕینی كەرەستە و گازوایل بۆ بەرهەمهێنانی تێكەڵە و تێكەڵەی ئەسفەڵتی بۆ قیرتاوكردن و نۆژەنكردنەوەی شەقامەكان.
- فراوانكردنی شەقام لە گەڕەكی زانكۆ.
- تێكەڵەڕێژكردنی شەقامی 20مەتری و 15مەتری لە گەڕەكی سەربەخۆیی.
- قیرتاوكردنی شەقام لە نێوان گوندی سێبەردان و كەرتی دە هەزاری لە سنووری شارەوانیی سێ.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: جگە لەو پرۆژانە، ئێستا لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر، ژمارەیەك پرۆژەی دیكەی خزمەتگوزاری لە قۆناغی جێبەجێكردندان و بۆ ئەمساڵیش بەپێی پلانی شارەوانی، پرۆژەی دیكەی خزمەتگوزاری دەكەونە بواری جێبەجێكردنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 خولەک لەمەوپێش
ئێران چەندین باڵەخانەی تەلئەبیب وێران دەکات
- هەواڵ
- 19 خولەک لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
ئێران: هیچ تیشکدانەوەیەکی ئەتۆمی دوای هێرشەکەی ئەمەریکا ڕووینەداوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا هەنگاوێکی خۆپارێزی خێرا دەگرێتەبەر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
19 خولەک لەمەوپێش
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت