
لۆگۆی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانی کوردستان. گرافیک - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
هەفتەی داهاتوو شاندی دانووستانکاری پارتی و یەکێتی سێهەمین کۆبوونەوەی خۆیان بۆ گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەت دەکەن، سەرۆکی شاندی باڵای پارتی و یەكێتیی کۆدەبنەوە، گفتوگۆ لەسەر ڕەشنووسی لیژنەی تەکنیکی هەردوولا و دابەشکردنی پۆستەکانی کابینەی دەیەم دەکەن.
وێنە گەورەکە: پارتی و یەکێتی وەک براوەی یەکەم و دووەمی هەڵبژاردنەکانی خولی شەشەمی پەرلەمان دوو کۆبوونەوەیان لەسەر ئاستی باڵا لە پیرمام و دەباشان کردووە، تا ئێستا پێنج کۆبوونەوەی تەکنیکیش لەنێوان هەردوولایان کراوە، هەنگاو بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەم دەنێن.
لێدوانی فەرمی: هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت،
٠ هەفتەی داهاتوو لەگەڵ یەکێتی کۆدەبینەوە و گفتوگۆ لەسەر دابەشکردنی پۆستەکان دەکەین.
٠ بۆ ئامادەکردنی کارنامەی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتووینەتە قۆناغێکی باش و پێشکەوتوو.
٠ لە هەفتەی داهاتووەوە لەگەڵ هاوبەشەکانمان و بەتایبەت هاوبەشی سەرەکیمان یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، دەست بە گفتوگۆ دەکەین بۆ دابەشکردنی سەرۆکایەتییەکان و پۆستەکانی دیکە.
دۆخەکە ئەرێنییە و پێشبینی دەکەین لە دوو مانگی داهاتوودا حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکبهێنرێت، لەوە زیاتر پێکهێنانی درێژە ناکێشێت.
ئارامی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆ ئێمە گرنگە، پشتیوانیش لە یەکڕیزی کورد لەو وڵاتە دەکەین بۆ گفتوگۆکانیان لەگەڵ دیمەشق.
هەوڵدەدەین ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی لەنێوان هەسەدە و تورکیا دووربخەینەوە، داواشمان لە هەسەدە کردووە لە پەکەکە دووربکەوێتەوە.
ئەمەش بزانە: ئەو ڕەشنووسەی لیژنەی تەکنیکی ئامادەیان کردووە، دەسەڵاتی پۆستە باڵاکانی هەرێمی کوردستان، هەیکەلییەتی حکومەت و بنەما سەرەکییەکانی حکومڕانی تێدا جێگیرکراوە، ئەگەر لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵا تێبینی لەسەر ڕەشنووسەکە دروست نەبێت، هەنگاوەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان نزیکتر دەبێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 17 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە






