
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و د.محەممەد ئەلحەسسان، سەرۆکی نێردەی یونامی. وێنە - ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا وردەکاری زیاتر لەبارەی ئەو دیدارەی نێوان سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆکی نێردەی یونامی دەخاتەڕوو کە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی پێ نەکردووە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی چوارشەممە، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەغدا پێشوازی لە د.محەممەد ئەلحەسسان، جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق و سەرۆکی نێردەی یونامی کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکەی یونامی، ئەلحەسسان کورتەیەکی سەبارەت بە سەردانەکەی بۆ دەوڵەتی کوێت و کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەمیر و شازادەی جێنشینی ئەو وڵاتە بۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق خستووەتەڕوو.
هاوکات باسی لە ئارەزووی کوێت کردووە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیی برایەتی لەنێوان هەردوو وڵاتی دراوسێدا و گێڕانەوەی متمانە لەسەر بنەمای رێزگرتن لە دراوسێیەتی باش و ڕێزگرتنی دوولایەنە و دروستکردنی پردی پەیوەندی هاوکاری بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵات.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: بە گوێرەی ڕاگەیێنراوەکەی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بەهیچ جۆرێک پرسی پەیوەندییەکانی نێوان کوێت و عێراق نەخراوەتەڕوو. بەڵکو لە ڕاگەیێنراوەکەدا ئەوە هاتووە:
- لە میانی دیدارەکەدا باسیان لە پەرەپێدانی هاریکاری نێوان عێراق و ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کرد بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان و گەیشتن بە ئامانجە هاوبەشەکان.
- دوایین پێشهاتەکانی گۆڕەپانی ناوچەکە تاوتوێ کرا و جەخت لەسەر گرنگی ڕۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سڕینەوەی کاریگەرییەکانی جەنگ و یارمەتیدانی هەردوو گەلی فەڵەستین و لوبنان کرایەوە.
- پێویستی هاوکاری و هەماهەنگی بۆ یارمەتیدانی سووریا بۆ ڕێکخستنی پرۆسەیەکی سیاسی گشتگیر کە بەشداری هەموو پێکهاتەکان و پاراستنی یەکپارچەیی خاکەکەی مسۆگەر بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 43 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






