ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا قاسم ئەعرەجی بە پیاوی ئێران ناودەبات
- عێراق
- 13 شوبات

جۆ ویڵسۆن، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا. قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی کۆمارییەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق بە بڵاوکەرەوەی "توندڕەوی مەزهەبیی و سەرکردەی گرووپێکی سەر بە ئێران" تۆمەتبار دەکات و هەوڵەکانیشی بۆ بەنگاربوونەوەی توندڕەوی بە "گاڵتەجاڕانە" ناودەبات.
چیرۆکی سەرەکی: دوێنێ لە یادی ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندڕەوی و توندوتیژیی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "جەخت لە ئاشتی و پێکەوەژیان دەکەینەوە بۆ بوونیادنانی وڵاتێکی دوور لە توندڕەویی و رق و کینە".
لێدوانی فەرمی: جۆ ویڵسۆن، ئەندامی کۆمارییەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، وەڵامی قاسم ئەعرەجی داوەتەوە و دەڵێت، "ئەمە گاڵتەجاڕی نییە، قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق و سەرکردەی گرووپێکی سەر بە ئێران، کە هێرشیکردە سەر باڵیۆزخانەکەمان و بانگەشە بۆ توندڕەوی مەزهەبیی چەوت دەکات، ئێستا یادی ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندڕەوی و توندوتیژیی دەکاتەوە".
ئەمەش بزانە: پێشتریش جۆ ویڵسۆن، ئاماژەی بەوەکردبوو گرووپە چەکدارەکانی عێراق و ئێران مانگانە لەڕێگەی بانکی ڕافیدەینەوە "500 بۆ 600 ملیۆن دۆلار بە تاڵان دەبەن"، بۆیە داوایکردبوو توندترین فشار بخرێتە سەر عێراق، بۆ ڕاگرتنی ئەو پارە بردنە دەرەوەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ: پێشکەوتنی گەورە بۆ غەززە لە ئارادایە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی بەغدا عەقید ڕوکنێکی ساختەکار بە دەیان بوتڵ خواردنەوەی کحولییەوە دەستگیر دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
کچە ژینگە دۆستێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خەڵاتێکی ژینگەیی پێ بەخشرا
12 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر مردنی هاووڵاتیەک کێشە بۆ خاوەن زیاتر لە هەزار ئۆتۆمبێل دروست دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
کارکردن لە جووتسایدی دێگەڵە - کۆیە بەردەوامە
23 ئەیلوول
كاسبكارێک له ماڵهوه خواردهمهنى دروست دهكات و له پیشهسازیی باكووری ههولێر دهیفرۆشێت
23 ئەیلوول
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەنبار شێوازێكی نوێی گواستنەوەی ماددەی هۆشبەر شکستی پێهێنرا
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
حەوت کەس بە تۆمەتی ساختەکاری لە موڵکێکی دەوڵەتدا بە 15 ساڵ زیندانی حوکم دەدرێن
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ناسرییە خێزانێک بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
منداڵانی زیقار ساڵێکی دیکە لە کەرەڤانەکان درێژە بە خوێندنیان دەدەن
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار لە مێژووی دامەزراندنییەوە یەدەگی زێڕی عێراق دەگاتە ئاستێکی پێوانەیی