باڵەخانەی وەزارەتی داد، وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
ئاڤا لیستی ناوی ئەو فەرمانبەرانەی دەستكەوتووە كە سەر بە میلاکی وەزارەتی دادن و زەوییان پێ دەدرێت، لە قۆناغی یەکەمی پرۆسەکەش هەزار و 145 فەرمانبەر ئاگادارکراونەتەوە کە سوودمەند دەبن.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ فەرمانی پێدانی زەوی بە سەرووی هەزار فەرمانبەری وەزارەتی دادی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەرچوو كە لەلایەن ئەنجوومەنی شارەوانی ڕەزامەندی لەسەر دراوە و لە ئاییندەیەكی نزیكدا دەست دەكرێت بە ژمارەكردنی كارتی زەوی بۆ ئەو فەرمانبەرانە كە بەگوێرەی كارتی زانیارییان نیشتەجێی پارێزگای هەولێرن.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەك لە وەزارەتی داد بۆ ئاڤا دەڵێت،
- دوای بریاری ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە (242) لە27-3-2024، نووسراوی گشتاندنیان بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی سەر بە وەزارەت كردووە تایبەت بە دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران بەپێی ڕێنمایی ژمارە 2ـی ساڵی 2024.
- ئەمڕۆ ئەنجوومەنی شارەوانی ڕەزامەندیی دا لەسەر تەرخانکردنی زەوی بۆ هەزار و 145 فەرمانبەری وەزارەتی داد لە سنووری پارێزگای هەولێر، پرۆسەکە لە شوێنەکانی دیکەی هەرێمی کوردستانیش بەردەوام دەبێت.
- بە لەبەرچاوگرتنی ساڵانی خزمەت و باری خێزانی و ژمارەی منداڵ و سوودمەند نەبوونیان لە وەرگرتنی زەوی لە ساڵانی ڕابردوو زەوی بەسەر فەرمانبەران دابەش دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: خاڵی كۆكراوەی هەر فەرمانبەرێكی سوودمەندبووش لەنێوان 75 خاڵ تاوەكو 20 خاڵ بووە بە لەبەرچاوگرتنی ئەو مەرجانەی كە لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان دیاریكرابوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 16 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 27 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






