
کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ سیناتۆر ئیلیسا سلۆتکین، ئەندامی لیژنەی هێزە چەکدارەکان لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا. وێنە - سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سیناتۆرێكی ئەمریكی، لە میونشنی ئەڵمانیا كۆبوونەوە و سیناتۆرەكە بۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستان، دووپاتی دەكاتەوە كە ئەمریكا لە پشتگیریكردنی هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت.
وێنە گەورەكە: لە پەراوێزی بەشداریكردنی لە كۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن، ئەمڕۆ شەممە 2025-02-15 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ سیناتۆر ئیلیسا سلۆتکین، ئەندامی لیژنەی هێزە چەکدارەکان لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا کۆبووەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند:
٠ لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لهگهڵ ئهمريكا، چۆنيهتيى بەهێزکردنی هاوکاری لە بواری ئاسایش و بەرگریدا، پێشهاتەکانی شەڕی دژى تیرۆر و هەوڵەکانی هاوپەیمانيهتیی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی داعش، باس كران.
٠ نێچیرڤان بارزانی پێزانینی خۆی بۆ پشتگیریی ئهمهريكا له عێراق و هەرێمی کوردستان دەربڕی، بەتایبەتی لە بواری ڕاهێنانی هێزەکانی پێشمەرگە و بەهێزکردنی تواناکانیان لە چوارچێوەی هاوپەیمانيهتیی نێودەوڵەتیدا، ههروهها جەختی لەسەر پێویستیی بەردەوامیی ئەم پشتگیرییە کردەوە بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری لە ناوچەکەدا.
٠ سیناتۆر ئیلیسا سلۆتکین بهردهواميى پشتگيريى ئهمهريكاى بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە، هەروەها ئاماژەی بە گرنگیی هەماهەنگیی ئەمنیی هاوبەش کرد بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیریی عێراق و ناوچەکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 31 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 48 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 59 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە






