
سنووری نێوان ڕووسیا و بیلاڕووسیا و لاتڤیا. گرافیک - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
دوای بەدواداچوونی ئاڤا میدیا بۆ کەیسی دەستبەسەرکردنی 25 هاونیشتیمانی لە ڕووسیا، لە ئێستادا بڕیاری ئازادکردنیان بۆ دەرچووە.
وێنە گەورەکە: سەرەتای ئەم مانگە، 25 گەنجی خەڵکی هەرێمی کوردستان سنووری ڕووسیا تێدەپەڕینن و لە ڕێگای بیلاڕووسیا و لاتڤیاوە هەوڵی چوون بۆ ئەوروپا دەدەن، بەڵام لەسەر سنوور کۆماندۆی لاتڤیا دەستگیریان دەکات و ئازاریان دەدات، یەکێک لەو گەنجانە ناوی محەممەد فەرحانە و خەڵکی قەرەداغە بە هۆی ئازارەوە گیان لەدەستدەدات و ئەوانی تریش لە ڕێگەی بیلاڕووسیاوە نێردرانەوە بۆ ڕووسیا و لەو وڵاتە دەستبەسەرکران.
ئاڤا میدیا ڕاستەوخۆ دوای دەستبەسەرکردنی ئەو هاونیشتیمانیانە دەستی بە بەدواداچوون بۆ کەیسەکە کرد لە ڕێگەی بەشی کونسوڵگەری باڵیوێزخانەی عێراق لە مۆسکۆ، نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕووسیا و کونسوڵخانەی ڕووسیا لە هەرێمی کوردستان و پەیوەندی کرد بە کەس وکاری ئەو گەنجانە و پردێکی پەیوەندی لە نێوان کەس و کاری ئەو هاونیشتیمانیانە و لایەنە دیبلۆماسی و پەیوەندیدارەکان دروست کرد.
لێدوانی فەرمی: د. دانەر ئەبوبەکر، لە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕووسیا بە ئاڤای ڕاگەیاند: ڕووسیا بڕیاری ئازادکردنی هەموو ئەو گەنجانەی داوە کە خاکی ڕووسیایان بەکارهێنا بۆ پەڕینەوە بۆ ئەوروپا و دوێنێ 10 کەسیان گەڕێنرانەوە بۆ کوردستان و ئەو 15 گەنجەی دیکەش هەموو ڕێکارە یاساییەکانیان تەواو بوون و پاسپۆرتەکانیان لە بیلاڕووسیاوە بۆ گەڕێنراوەتەوە، لە ئێستادا تەنها ڕێکارەکانی سەنتەری پەنابەرانی ڕووسیا ماوە و لە ماوەیەکی نزیکدا دەگەڕێنرێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان.
د. دانەر ئەبوبەکر وتیشی: ڕۆڵی ئاڤا میدیا بەرز دەنرخێنین و ڕۆڵیکی کارا و کاریگەرتان هەبوو لە بەدواداچوون بۆ کەیسەکە و ئازادبوونی ئەو گەنجانەی کوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت





