ئاڤا نیوز
بەشێک لە مامۆسیانی زانکۆی دهۆک کە هەڵگری بڕوانامەی دکتۆران، داوادەکەن بڕیاری خانەنشینی نەیانگرێتەوە و ڕاژەکانیان درێژ بکرێتەوە و لە خزمەت بەردەوام بن.
چیرۆکی سەرەکی: چەند ڕۆژێک پێش ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئامانجی ڕێکخستنی ڕێکارە داراییەکان و خۆگونجاندن لەگەڵ خشتە نوێیەکانی بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2025 درێژکردنەوەی ڕاژەی فەرمانبەری لە هەر پلە و پۆستێک هەڵوەشاندەوە، بەڵام بەشێک لە مامۆستایانی زانکۆ و پەیمانگەکان داوای جێبەجێکردنی یاسایەکی عێراق بۆ درێژکردنەوەی ڕاژەکانیان دەکەن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەشێک لە مامۆستایانی زانکۆی دهۆک کە هەڵگری بڕوانامەی دکتۆران و ناونیشانیان 'پڕۆفیسۆر و پڕۆفیسۆری یاریدەدەرە' نووسراوێکیان بۆ ئاڤا ناردووە و داوا دەکەن، بەپێی هەمواری یاسای خانەنشینی عێراقی ژمارە 26 ساڵی 2019 مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت، هەروەها یاسای ژمارە 23 ساڵی 2008 بەندی یەکەم ماددەی 11 تایبەت بە یاسای خزمەتی زانکۆیی، ڕاژەکانیان درێژ بکرێتەوە و لە ئەرکەکانیان بەردەوام بن، چونکە بۆشایی دروست دەبێت و کاریگەری دەخاتە سەر پرۆسەی خوێندنی زانکۆ و پەیمانگەکان.
لێدوانی فەرمی: دکتۆر توانا نەجەف، سەرۆکی دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە ئاڤای گوت، "بڕیاری حکومەتی هەرێمی کوردستانە و دڕێژکردنەوەی ڕاژە ڕاگیراوە"، واتا دەبێت سەرجەم وەزارەتەکان پابەندبن بە بەرزنەکردنەوەی داواکاری درێژکردنەوەی ماوەی یاسایی تەمەنی خانەنشینی بۆ ئەنجوومەنی وەزیران.
زانیاریی زیاتر: بەهۆی حوکمی ماددەی 13 لە یاسای ژمارە 26ـی 2019، درێژکردنەوەی ڕاژەی فەرمانبەر لەکاتی تەواوکردنی تەمەنی یاسایی هەڵوەشاوەتەوە. ئەمەش نەک تەنیا لە هەرێمی کوردستان، بەڵکو لە عێراقیش ڕاگیراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 4 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 21 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 32 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە






