دوو ساڵە نزیکەی 300 یاریدەدەری دادوەر چاوەڕێی گۆڕینی ناونیشانەکانیان دەکەن
- کوردستان
- 15 شوبات

دادگای تێهەڵچوونەوەی هەولێر. وێنە - ئەرشیف
ئاڤا نیوز
بەشێک لە فەرمانبەرانی دادگاکان داوای گۆرینی ناونیشانیان دەکەن لە یاریدەدەری دادوەری بۆ لێکۆڵەری دادی، ئەنجوومەنی دادوەریش دەڵێت مافی خۆیانە، بەڵام کێشەکە تەرخانی داراییەو لەگەڵ بەغدا لە گفتوگۆین.
چیرۆکی سەرەکی: ژمارەیەک فەرمانبەری دادگاکانی هەرێمی کوردستان کە ناونیشانیان یاریدەدەری دادوەریە و ژمارەیان نزیکەی 300 یاریدەدەرە، چەند ساڵێکە چاوەڕێی پلە بەرزکردنەوە دەکەن و لە ڕێگەی ئاڤاوە داوادەکەن کە بەدواداچوون بۆ کەیسەکەیان بکرێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئەو فەرمانبەرانە دەڵێن مافی خۆیانە کە ناونیشانیان بگۆڕدرێت بۆ لێکۆڵەری دادی، سەرجەم دادگاکانی کوردستان و بنکەکانی پۆلیس پێویستی بە لێکۆڵەری دادییە، خزمەتمان لە 10 ساڵ بۆ سەرەوەیە لە 2013 ـەوە تەرفیع وەستاوە، ئێمە لە کەلار تاوەکو زاخۆ چاوەڕێی ئەم بڕیارەین خۆمان بە مافخوراو دەزانین. ئەگەر ئەو ناونیشانەمان بگۆڕدرێت 500 هەزار دەرماڵەمان بۆ زیاد دەبێت و مووچەی پیشەییمان دەبێتە 75%.
لێدوانی فەرمی: ئاڤا بەدواداچوونی کرد، لەگەڵ ئەنجوومەنی دادوەری قسەی کرد و وتیان، "ئەوەی داوای دەکەن مافێکی ڕەوای خۆیانە و کێشەی سەرەکی تەرخانی داراییە کە دەبێت لە بەغداوە چارەسەر بکرێت، ئێستاش تەرفیع و عەلاوە لە سەرتاسەری عێراق ڕاگیراوە، بەڵام حەقیان نافەوتێت ئەم کەیسە لە چوارچێوەی ئەو کەیسانەیە کە لەگەڵ بەغدا گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت."
لە لایەکی دیکەوە: ڕێکارێکی دیکە هەیە کە پۆلینکردنی ئەو یاریدەدەرانەیە، چونکە مەرجە لێکۆڵەری دادی لە دادگای لێکۆڵینەوە و بنکەی پۆلیس دەوام بکەن، ئەوانە بەشێکیان تەنیا فەرمانبەری دادگاکانن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 2 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 19 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 30 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە






