
دانیشتنی پەرلەمانی عێراق، وێنە: INA
ئاڤا نیوز
پەرلەمانی عێراق لەبارەی شەش پڕۆژە یاسای گرنگ دانیشتنی خۆی ڕێکدەخات، یەکێک لەوانە خوێندنەوەی یەکەمە بۆ پڕۆژە یاسای ئهنجوومهنی فیدراڵی.
چیرۆکی سەرەکی: بڕیارە دانیشتنی پەرلەمانی عێراق کاتژمێر 1:00ی پاش نیوەڕۆ بەڕێوە بچێت، هاوکات پەرلەمان کارنامەی ڕۆژی دووشەممەشی بڵاوکردووەتەوە.
لێدوانی فەرمی: قوتەیبە محەممەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: بەشێک لەو یاسایانەی کە بڕیارە خوێندنەوەیان بۆ بکرێت، دوا دەخرێن بۆ خوولی داهاتوو، لەوانەش یاسای ئەنجوومەنی یەکگرتوو و یاسای دادگەی باڵای فیدراڵی.
کارنامەی دانیشتنی ڕۆژی یەکشەممەی پەرلەمانی عێراق بەم شێوەیەیە:-
- دەنگدان بە پێشنیازە یاسای هەمواری یەکەمی یاسای هاوتاکردنی بڕوانامە و پلە زانستییەکانی عەرەبی و بیانی ژمارە 20ـی ساڵی 2020.
- دەنگدان لەسەر بڕیار بە شێوەی ڕاسپاردە بۆ وەزارەتی پەروەردە بەمەبەستی کارکردن بە سیستمی هەوڵدان 'پەڕینەوە' لە خوێندندا.
-ڕاپۆرتی لیژنەی پەرلەمانی کاتی بۆ چاودێریکردنی پاراستنی موڵکەکانی دەوڵەت.
-خوێندنهوهی یهكهم بۆ پرۆژهیاسای ئهنجوومهنی فیدراڵی.
-خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای هەڵوەشاندنەوەی یاسای لێخۆشبوون لە هەڵگرتنی پاسپۆرتی دیپلۆماسی و خزمەتگوزاری لە نێوان هەردوو حکومەتی عێراق و قوبرس.
-خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازە یاسای هەمواری دووەمی یاسای موختارەکان، ژمارە 13ی ساڵێ 2011.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە سەرەتای ئەم مانگەدا، مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: لەم وەرزی یاساداناندا هەنگاوی باش لەبارەی پێکهێنانی ئەنجوومەنی یەکگرتووی فیدراڵی دەنرێت.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی ماددەی 48ـی دەستوور، دەسەڵاتی یاسادانانی فیدراڵی لە ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەنجوومەنی فیدراڵی پێکدێت، هاوکات لە مادەی 65ـی دەستووریشدا باسی وردەکاریی ئەنجوومەنەکە و ئەندامبوون و چۆنیەتی پێکهێنانی دەکات.
کارنامەی دانیشتنی ڕۆژی دووشەممەی پەرلەمانی عێراق بەمشێوەیەیە:-
-دەنگدان لەسەر پێشنیازە یاسای سەندیکای پرۆگرامسازانی عێراق.
-خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاسای ڕەزامەندی عێراق، لەسەر رێککەوتنی نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی رێککەوتننامەی هاوتاکردنی نێودەوڵەتیی نێوەندگیری.
-خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازەی اسای یەکێتیی نەخۆشخانە تایبەتەکانی عێراق.
-خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای هەڵوەشاندنەوەی یاسای پەسەندکردنی رێککەوتنی یەکێتی ئابووری لەنێوان وڵاتانی کۆمکاری عەرەبی، ژمارە 169ی ساڵی 1963.
- خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای بەشداربوونی عێراق لە رێککەوتنی هەمواری یاسای رێککەوتننامەی پاراستنی لە ماەدە ئەتۆمییەکان.
-خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازە یاسای هەمواری یەکەمی یاسای دەستە نیشتمانییەکانی چاودێری ئەتۆمی، تیشکدانەوە، کیمیایی و بایۆلۆجی، ژمارە 1ی ساڵی 2024.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هێڵی ئاسمانی عێراق: لە هەفتەیەکدا زیاتر لە 23 هەزار کەسمان گەڕاندووەتەوە
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایشی نیشتمانیی عێراق هۆشداریی تووند دەدات
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێکی عێراق: زیاتر لە 100 ملیار دۆلار بەناوی بەرگرییەوە دزراوە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەزایەکی یاسایی چارەنووسی دادگای فیدراڵی بۆ ئاڤا میدیا ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق پلانی گشتگیر بۆ نوێکردنەوەی سیاسەتیی بازرگانیی خۆی دادەڕێژێت