
ڕادەستکردنی گوژمەیەک لە مووچەی مووچەخۆران لە یەکێک لە بانکەکانی عێراق
ئاڤا نیوز
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق، مووچەی هەزاران کەس لە چوارچێوەی سیستەمی پاراستنی کۆمەڵایەتی دەبڕێت بەهۆی ئەوەی مەرجەکانیان تێدا نییە.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد موسەوی، سەرۆکی دەستەی چاودێریی کۆمەڵایەتی سەر بە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: لەچوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکان بۆ پێداچوونەوە بە لیستی ئەوانەی پێویستییان بە یارمەتییە، زیاتر لە 300 هەزار کەس لە سیستمی تۆڕى پاراستنى کۆمەڵایەتیی دوورخراونەتەوە.
-هەوڵەکانی چاکسازی بەردەوام دەبن بۆ دوورخستەنەوە و ڕێکخستنەوە ژمارەیەکی دیکەش.
-ئەم ڕێککارانە دەبنە هۆی دابینکردنی پارەی زیاتر بۆ ئەو کەرتە.
- هەر لەو چوارچێوەیەدا دەتوانرێت ناوی زیاتر بۆ بەرنامەی پاراستنی کۆمەڵایەتی زیاد بکرێت.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق، نزیکەی حەوت ملیۆن و 600 هەزار هاووڵاتی عێراقی لەچوارچێوەی پاراستنی کۆمەڵایەتیی پارەی مانگانەیان بۆ دابین کراوە، کە ئەمەش 5.6٪ کۆی گشتیی دانیشتووان عێراق دەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: مووچەی پاراستنی کۆمەڵایەتیی لەنێوان 210 هەزار بۆ 315 هەزارە دینارە، ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە:- بێکار، بێ هاوژین، تەڵاقدراو، بەشێک لە نەخۆشان و بێ کەسوکاریش دەگرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 9 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






