سەعدی پیرە: لووتکەی پارتی و یەكێتی پۆستە باڵاکانی حکومەت یەکلایی دەکەنەوە
- کوردستان
- 16 شوبات

لۆگۆی یەکێتی و پارتی
ئاڤا نیوز
لەچەند ڕۆژی داهاتوو شاندی دانووستانکاری پارتی و یەکێتی، سێهەمین کۆبوونەوەی خۆیان بۆ گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەت دەکەن و گفتوگۆ لەسەر ڕەشنووسی لیژنەی تەکنیکی هەردوولا و دابەشکردنی پۆستەکانی کابینەی دەیەم دەکەن، وتەبێژی یەکێتیش دەڵێت "پۆستە باڵاکانی حکومەت لە لووتکەی پارتی و یەكێتی یەکلایی دەکرێنەوە."
وێنە گەورەکە: پارتی و یەکێتی وەک براوەی یەکەم و دووەمی هەڵبژاردنەکانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، تاوەکو ئێستا دوو کۆبوونەوەیان لەسەر ئاستی باڵا لە پیرمام و دەباشان کردووە، لیژنەی تەکنیکی نێوانیشیان پێنج کۆبوونەوەیان کردووە و ڕەشنووسێکیان لەسەر دەسەڵاتی پۆستە باڵاکان و پەیکەری حکومەت ئامادەکردووە و لە کۆبوونەوەی باڵای نێوان هەردوو حیزب بڕیاری لەسەر دەدرێت، بە پێی قسەی هەردوولاش لە ڕێککەوتنی کۆتایی نزیکن.
لێدوانی فەرمی: سەعدی پیرە، وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانی کوردستان بە میدیای حیزبەی ڕاگەیاندووە، "ڕەشنووسی کۆبوونەوەکان ئامادەکراوە، هەنگاوی ئیجابیمان ناوە و لەگەڵ پارتی لەیەکەوە نزیکین بۆ پێکهێنانی حکومەت".
سەعدی پیرە ڕاشیگەیاندووە، "گفتوگۆ لەسەرکۆی پرسەکان سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەت کراوە و پۆستەکان لە کۆبووەنەوەکانی داهاتوو گفتوگۆی لەسەر دەکرێت، لووتکەی پارتی و یەكێتی پۆستە باڵاکانی حکومەت یەکلایی دەکەنەوە".
لەلایەکی دیکەوە: پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕاگەیێنراوی کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندیدا کە بەسەرپەرشتی سەرۆک بارزانی کرا، ڕایانگەیاندووە، "لەبارەی پێکهێنانی حکومەت لێکتێگەیشتن و لێکنزیکبوونەوە دروست بووە و، لەسەر زۆر بابەتى سیاسى و ئیدارى لەگەڵ یەکێتى نیشتمانى کوردستان هاوڕایى دروست بووە و پێویستى بە گفتوگۆى زیاتر هەیە کە لەم هەفتەیەدا دەستپێدەکات و چاوەڕوانین لە کاتێکى نزیکدا موژدەى پێکهێنانى سەرۆکایەتى پەرلەمان و کابینەى نوێ لە سەر بنەماى یەک هەرێم، یەک حکومەت، یەک هێزى پێشمەرگە، ڕابگەیێنرێت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت