ئاڤا نیوز
48 کوڕ و کچی کارمەندی زنجیرە دەرمانخانەیەکی هەولێر کە هاوپیشەی یەکدین ژیانی هاوسەرگیریان پێکهێناوە و هەرکەیەیان چیرۆکێکی جیاوازیان هەیە و بۆ ئاڤای دەگێڕنەوە.
لێدوانی فەرمی: کامرۆز و ژیلان دوو کارمەندی لقێکی دەرمانخانەکەن و هاوسەرگیریان کردووە، کامرۆز قسەی بۆ ئاڤا کرد و گوتی، سەرەتا زۆر یەکدیمان نەدەبینی دواتر لەڕێگەی وەتسئەپەوە دەستمان بەقسەکردن کرد و بەهۆی ئەوەی هاوژینەکەم لە لقێکی دیکەی دەرمانخانەکە بوو پرسیارمان لەسەر جۆری دەرمانەکان لەیەکدی دەکرد و بەو جۆرە نزیکبوونەوە ڕوویدا و دواتر هاوسەرگیریمان کرد.
ئەمەش بزانە: ڕۆژانی کار و پێکەوەبوونی کارمەندەکانی ئەو زنجیرە دەرمانخانەیە بووە هۆی پێکهێنانی 24 خێزانی خنجیلانە و ئێستاش بەیەکەوە کارەکانیان ڕادەپەڕێنن. خاوەنی زنجیرە دەرمانخانەکەش دڵخۆشی خۆی بە یەکترگەیشتنی ئەو کەسانە دەردەبڕێت.
لەلایەکی دیکە: خاوەنی زنجیرە دەرمانخانەکە بە ئاڤای گوت، زۆر جار خۆم دەچوومە ماڵی کچە و خوازبێنیم دەکرد بۆ کورەکە.
زانیاریی زیاتر: ئەم کوڕ و کچانە لە ڕێگەی کارەکەیانەوە توانیان هاوبەشی ژیانی خۆیان بدۆزنەوە و لەگەڵ کارکردنیان هەست و خۆشەویستی بۆ یەکتر دەرببڕن و ئێستاش پێکەوە لە ماڵێکدا دەژین و کارەکەشیان بەیەکەوەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 57 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






