
بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا. وێنە - ئەرشیف
ئاڤا نیوز
چەند زانیارییەکی نوێ لەبارەی نهێنی ژیانی بەشار ئەسەدی سەرۆکی هەڵاتووی سووریا لە مۆسکۆ ئاشکرا دەکرێت و ئەسەد ترسێکی زۆری لێ نیشتووە لەوەی تیرۆر بکرێت و هەواڵگریی ڕووسیاش پێیوایە هەڕەشەکانی تیرۆرکردنی ئەسەد جددیین.
وێنە گەورەکە: دوای تێپەڕبوونی نیو سەدە لە حکومڕانی بنەماڵەی ئەسەد و 13 ساڵ بەسەر خۆپێشاندانەکانی سووریادا، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە 2024-12-08، ئۆپۆزیسیۆنی ئەو وڵاتە، دیمەشقی پایتەختی کۆنترۆڵ کرد و بەشار ئەسەد سەرۆکی وڵاتەکە بەرەو ڕووسیا هەڵهات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بە گوێرەی ڕۆژنامەی ئیسرائیل هیوم بە پشتبەستن بە زانیاریی ڕۆژنامەنووسێکی نیشتەجێی مۆسکۆ چەند زانیارییەکی لەبارەی نهێنی ژیانی ئەسەد ئاشکرا کردووە، بەڵام مەرجی ئەو ڕۆژنامەنووسە ئەوە بووە ناوەکەی ئاشکرا نەکرێت، چونکە حکومەتی ڕووسیا هەر جۆرە چالاکییەکی لەسەر ئەسەد لەو وڵاتە قەدەغە کردووە.
بەشار ئەسەد لەکوێ دەژیت؟
بە گوتەی ئەو ڕۆژنامەنووسە، ئێستا ئەسەد لە یەکێک لەو 19 شوقەیە دەژی کە ساڵانێک پێش کەوتنی لە کۆمەڵگە گرانبەهاکانی مۆسکۆ کڕیبووی.
ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات ئێستا بەشار ئەسەد خۆی لە بەشداریکردن لەو چالاکییە کۆمەڵایەتییانە بەدوور دەگرێت کە لەلایەن نوخبە بازرگانییەکانەوە بەڕێوەدەبرێت، بە بیانووی تێکچوونی تەندروستی ئەسمای هاوسەری.
ترس لە تیرۆرکردنی
ئەو ڕۆژنامەنووسە دەڵێت: ئەسەد ترسێکی زۆری هەیە لەوەی تیرۆر بکرێت، بە ڕاددەیەک کە ئاسایشی ڕووسیا نیوەی دەزگای ئاسایشی فیدراڵی بۆ پاراستنی ئەسەد و خێزانەکەی لە ئەگەری تیرۆرکردنی ڕاسپاردووە.
هەواڵگری ڕووسیا پێیوایە هەڕەشەکانی تیرۆرکردنی ئەسەد جددیین، بەتایبەتی لەلایەن ئەوانەی کە خەڵکی ئاسیای ناوەڕاستن و لە سووریا شەڕیان کردووە و دەتوانن بە بێ ڤیزا بچنە ناو ڕووسیا.
ئەمەش ئەوەندەی دیکە ئەسەدی نیگەران کردووە لەوەی چارەنووسی هاوشێوەی تیرۆرکردنی ئەفسەرە باڵاکانی ڕووسیا بێت لەنێویشیاندا ئیگۆر کیریلۆڤ، فەرماندەی هێزەکانی بەرگری کیمیایی و ئەتۆمی و بایۆلۆژی، کە چەند ڕۆژێک دوای هەڵاتنی ئەسەد بۆ مۆسکۆ بەهۆی بۆمبێکی چێنراوەوە کوژرا.
بڕی ئەو پارەیەی ئەسەد لە سووریا لەگەڵ خۆی بردوویەتی چەندە؟
ئەو ڕۆژنامەنووسە باس لە نهێنییەکی دیکەی بەشار ئەسەد دەکات و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات بڕی ئەو پارەیەی کە بەشار ئەسەد بەر لە کەوتنی دیمەشق بە فڕۆکە بۆ دەرەوەی سووریای گواستووەتەوە، بە 250 ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت، کە لە ڕێگەی 20 گەشتی ئاسمانیدا ئەو بڕە پارەیەی گواستووەتەوە. لە ڕێگەی ئەو پارەیەوەش هەوڵی زاڵبوونی کاریگەریی خۆی بەسەر دەزگا ئەمنی و یاساییەکانی ڕووسیادا دەدات.
ئەو ڕۆژنامەنووسە پێیوایە ئەسەد لە داهاتوودا لە ڕێگەی حافزی کوڕە گەورەکەیەوە کە شارەزاییەکی باشی لە کولتووری ڕووسیادا هەیە، یان لە ڕێگەی ئەسمای هاوسەرەکەیەوە چالاکی بازرگانی بکات.
دەسەڵاتدارانی مۆسکۆ نایانەوێت دڵی ئەحمەد شەرع بڕەنجێنن
لەلایەکی دیکەوە: بەگوێرەی سەرچاوەکان، دەسەڵاتدارانی مۆسکۆ خۆیان لە ستایشکردنی ئەسەد بەدوور گرتووە، کرێملینیش دووپاتی دەکاتەوە کە پوتن لە دوای هاتنی ئەسەد بۆ مۆسکۆ لەگەڵی کۆنەبووەتەوە. ئەمەشی بۆ ئەوە کردووە تاوەکو دەسەڵاتی نوێی سووریا لێی نەڕەنجێن و کاریگەری لەسەر چارەنووسی بنکە سەربازییەکانی ڕووسیا لە سووریا نەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 2 خولەک لەمەوپێش
ماکرۆن: لە ماوەیەکی نزیکدا سەردانی عێراق دەکەم
- کوردستان
- 19 خولەک لەمەوپێش
100 تۆن پەتاتەی کوردستان هەناردەی ئیمارات دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەدان گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا هەڵدەوەشێنرێنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەدان گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا هەڵدەوەشێنرێنەوە
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن داوا لە سووریا دەکات پەیوەندی بە هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتییەوە بکات
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت






