
ئامادەکردنی زەوی بۆ دابەشکردنی بەسەر فەرمانبەران
ئاڤا نیوز
ئاڤا لیستی ناوی ئەو فەرمانبەرانە بڵاودەكاتەوە كە سەر بە میلاکی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارن و سوودمەندبوون لە وەرگرتنی زەوی كە ژمارەیان سەرووی حەوت هەزار و هەشسەد فەرمانبەرە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ فەرمانی پێدانی زەوی بە زیاتر لە حەوت هەزار و 844 فەرمانبەری وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێمی كوردستان دەرچوو كە لەلایەن ئەنجوومەنی شارەوانی ڕەزامەندی لەسەر دراوە و لە ئاییندەیەكی نزیكدا دەست دەكرێت بە ژمارەكردنی كارتی زەوی بۆ ئەو فەرمانبەرانە كە بەگوێرەی كارتی زانیاریی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان.
بەگوێرەی لیستی ناوی فەرمانبەرانی سوودمەندبوو لە وەرگرتنی زەوی لە پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكانی هەرێمی كوردستان بەمشێوەیە:
پارێزگای هەولێر : 1888 فەرمانبەر زەوی وەردەگرن.
پارێزگای سلێمانی: 2151 فەرمانبەر زەوی وەردەگرن.
پارێزگای دهۆك : 2677 فەرمانبەر زەوی وەردەگرن.
پارێزگای هەڵەبجە: 310 فەرمانبەر زەوی وەردەگرن.
ئیدارەی ڕاپەڕین: 628 فەرمانبەر زەوی وەردەگرن.
ئیدارەی گەرمیان: 138 فەرمانبەر زەوی وەردەگرن.
ئیدارەی سۆران: 36 فەرمانبەر زەوی وەردەگرن.
ئیدارەی زاخۆ: 16 فەرمانبەر زەوی وەردەگرن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای بریاری ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە (242) لە27-3-2024، سەرجەم وەزارەت و دەزگا نەبەستراوەكان بە وەزارەتەكان، نووسراوی گشتاندنیان بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانیان سەر كردووە تایبەت بە دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران بەپێی ڕێنمایی ژمارە 2ـی ساڵی 2024، زانیاریی پێویست بە فەرمانبەران ڕەوانە بكەن.
- بە لەبەرچاوگرتنی ساڵانی خزمەت كە نابێت لە 8 ساڵ كەمتر بێت و باری خێزانی و ژمارەی منداڵ و سوودمەند نەبوونیان لە وەرگرتنی زەوی لە ساڵانی ڕابردوو، زەوی بەسەر فەرمانبەران دابەش دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: خاڵی كۆكراوەی هەر فەرمانبەرێكی سوودمەندبووش لەنێوان سەرووی 60 خاڵ تاوەكو 12 خاڵ بووە بە لەبەرچاوگرتنی ئەو مەرجانەی كە لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان دیاریكرابوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 9 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- عێراق
- 52 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






