لە گوندی شەناغەی کەرکووک سوپای عێراق ڕێگری لە کێڵانی زەوی جووتیارانی کورد دەکات
- کوردستان
- 17 شوبات

سوپای عێراق ڕێگری لە جووتیارانی کورد دەکات
ئاڤا نیوز
سوپای عێراق هێزی ڕەوانەی گوندی شەناغە لە سنووری پارێزگای کەرکووک کردووە و ڕێگە نادەن جووتیارانی ئەو ناوچەیە زەوییەکانیان بکێڵن.
زانیاریی پەیامنێر: دیار محەممەد، پەیامنێری ئاڤا میدیا ڕایگەیاند، سوپای عێراق هێزێکی زۆری بردووەتە سەر زەوی جووتیارانی کورد لە گوندی شەناغە لە سنووری کەرکووک، ڕێگری لە جووتیارانی کورد دەکەن زەوییەکانیان بکێڵن و ڕێگە نادەن کاری چاندن بکەن.
زانیاریی زیاتر: لە کاتێکدا لە کۆی 500 پارچە زەوی لە گوندی شەناغە، 498 پارچە زەوی بە نووسراوی فەرمانگەی کشتوکاڵی کەرکووک هیچ کێشەیەکی زەوی و زاری لەسەر نییە، واتە بەو نووسراوە فەرمییە دەتوانن کاری کشتوکاڵی لەسەر زەوییەکانیان بکە بەڵام سوپا ڕێگە نادات.
لەلایەکی دیکەوە: پێشتر شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند ، دوای بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی، هیچ بەربەستێکی دیکە لەبەردەم گەڕانەوەی ماف بۆ خاوەن زەوییە ڕەسەنەکان بەگوێرەی یاسای گەڕانەوەی زەوی بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانیان نەماوە و خەڵکی کەرکووک، دووبز، پردێ، لەیلان، تازە، سەرگەڕان، داقوق، دووزخورماتوو، خانەقین و مەندەلی دەتوانن کاری خۆیان لەسەر زەوییەکانیان بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 2 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 19 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 30 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە





