
باڵەخانەی پارێزگای کەرکووک
ئاڤا نیوز
لەسەر ڕووداوەکانی ڕێگریکردنی سوپای عێراق لە جووتیارانی کەرکووک، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە شاندێکی وەزارەتی دادی عێراق و وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی دیکە لە بینایەی پارێزگای کەرکووک لەگەڵ جووتیارانی ناوچەکە کۆدەبنەوە، هاوکات لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆک بارزانی شاندی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق سەردانی جووتیارانی گوندی شەناغە دەکەن و لەگەڵ فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان کۆدەبنەوە.
وێنە گەورەکە: نیو سەدەیە پشت ئەستوور بە بڕیاری مەجلس قیادە سەورەی ڕژێمی بەعس کە ئێستا لە پەرلەمانی عێراق بڕیارەکانی ڕژێمی پێشوو هەڵوەشاوەتەوە، لە وەرزی داچاندن و دروێنەدا سوپای عێراق و عەرەبی هاوردە ناهێڵن جووتیارانی کورد زەوییەکانیان بەکاربهێنن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: لیژنەیەک بەسەرۆکایەتیی بریکاری وەزیری داد و نوێنەرانی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان، پێشنیوەڕۆی سبەی سێشەممە لە بینایەی پارێزگای کەرکووک لەگەڵ جووتیارانی ناوچەکە کۆدەبنەوە و لە کێشەکان دەکۆڵنەوە.
لەلایەکی دیکەوە: مەریوان قەرەنی، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤای گوت، "ئەمڕۆ سەردانی شەناغە دەکەین و لەگەڵ جووتیاران کۆدەبینەوە، دواتر لەگەڵ فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک کۆدەبینەوە، بۆ ئەوەی ڕوون ببێتەوە کە لەسەر چ بنەمایەک سەربازانی سوپا ئەوەیان کردووە، چونکە ئەرکی ئەوان پاراستنی سنوورەکانە نەک هەڵکوتانە سەر جووتیاران."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت