بەفەرمانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکانی کەرکووک پێکدەهێنرێت
- کوردستان
- 18 شوبات

محەممەد شیاع سوودانی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق
ئاڤا نیوز
فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق فەرمانی کردووە، لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکانی ڕۆژی ڕابردووی شەناغە لە سنووری کەرکووک پێکبهێنرێت.
چی ڕوویدا؟: دوانێوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە جووتیارانی گوندی شەناغە لە سنووری کەرکووک سەرقاڵی کێڵانی زەوی زارەکانیان بوون بەمەبەستی داچاندنی گەنم و جۆڵ لەسەر زەوییە کشتوکاڵییەکانی خۆیان، هەر زوو هێزێکی سوپای عێراق هەڵدەکوتێتە سەر ئەو جووتیارانە و دەیەوێت کارەکانیان پێ ڕابگرێت، بەهۆی ئەوەی سوپا توندوتیژی بەکاردەهێنێت، هەر زوو دەنگدانەوە فراوانی بەدوای خۆیدا هێنا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند:
- فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان بڕیاریداوە کە لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەبارەی ڕووداوەکانی دوێنی کەرکووک پێکبهێنرێت.
- بڕیاردراوە بریکاری وەزارەتی داد سەردانی کەرکووک بکات و ڕێککاری پێویست سەبارەت بە زەوییەکانی ناوچەکانی نێوان هەرێـمی کوردستان و عێراق بگرێتەبەر.
- ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان داوا لە سوپا، هێزەکانی ناوخۆ، پێشمەرگە، حەشدی شەعبی و دەزگا ئەمنی و هەواڵگیرییەکان دەکات پابەندی یاسا و فەرمانەکان بن.
- داوا لە هەموو لایەنەکان و هێزە سیاسییەکان دەکەین حکمەت و هێمن و ئارامی بەکاربهێنن و بەرژەوەندییە باڵاکانی نەتەوەیی لە پێشینەیی دابنێن.
زانیاری تایبەت بە ئاڤا میدیا: سەرۆک مەسعود بارزانی لەسەر ڕووداوەکانی دوێنی گوندەکانی سەرگەڕان، پەیامی بۆ بەغدا ناردووە، لە پەیامەکەدا هاتووە، "ئەم ڕەفتارانەی بەغدا مایەی قبووڵکردن نین و دژی یاسا و دەستووریشن و دەبێ کۆتاییان پێ بهێنرێت، هەرچی پێویستیش بێت بۆ پاراستنی مافی یاسایی و دەستووری جووتیارانی کورد دەیکەین".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت