ئەنجوومەنی وەزیران دامەزراندنی یەکەمەکان و هەڵگرانی بڕوانامە باڵاکانی پەسەند کرد
- عێراق
- 18 شوبات

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، وێنەکە ئەرشیڤە
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر یەکلاییکردنەوەی دامەزراندنی یەکەمەکان و هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا لە شارەکانی عێراق و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان.
وێنە گەورەکە: پرۆسەی دامەزراندنی یەکەمەکان و هەڵگرانی بڕوانامە باڵاکان لە عێراق بەردەوامە و ساڵانە هەزاران دەرچوو و خاوەن بڕوانامەی باڵا دادەمەزرێنرێن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر یەکلاییکردنەوەی دامەزراندنی یەکەمەکان و هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا کە کۆی گشتییان پێنج هەزار و 903 کەسە و لە بودجەکانی پێشوودا پەسەندکراون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بۆ دامەزراندنی سێ یەکەمەکان و هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا لە هەرێمی کوردستان، ڕۆژی 9-1-2025 کۆبوونەوەیەک لە نێوان وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیی هەرێمی کوردستان و سەرۆکى ئەنجوومەنى ڕاژەى عێراق ئەنجامدرا و بڕیاردرا ڕێکارە یاسایی و کارگێڕی و تەکنیکییەکانى نێوان لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەردوولا بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە و سوودوەرگرتن لە توانای دەرچووەکان خێراتر بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 44 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






