
ئاڤا نیوز
دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق فەرمانی بڕینی خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی لەسەر کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم دەرکرد و داوا لە وەزارەتی پەیوەندییەکان دەکات بڕیارەکە جێبەجێ بکات، کۆمپانیای کۆڕەکیش بڕیارەکە بە "سیاسی" ناو دەبات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی بڕیارەکەی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق، داوا دەکات دەستبەجێ خزمەتگوزاری ئینتەرنێت لەسەر کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم ببڕدرێت وەک ڕێکارێکی سزایی لە بەرامبەر کۆمپانیای ناوبراو بەهۆی نەدانی ئەو قەرزانەی کە لەسەری بووە و بەردەوامی سەرپێچیەکانی کە لەدژی تۆمارکراوە.
-دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق ئاماژە بۆ ئەوە دەکات بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە قسەیان لەگەڵ وەزارەتی پەیوەندییەکان کردووە، لەگەڵ ناچارکردنی کۆمپانیای کۆڕەک بۆ قەرەبووکردنەوەی بەشداربووانی بۆ ئەوەی بەشداربووان لە بڕیارەکە زیانمەند نەبن.
-دەستەکە بەشی دەنگی بەکاربەرانی ڕاسپاردووە بۆ گرتنەبەری ڕێکاری پێویست بۆ وەرگرتنی سکاڵای بەشداربووان لەبارەی پچڕانی خزمەتگوزارییەکان و تۆمارکردنی بەفەرمی لەگەڵ لە ئەستۆگرتنی لەلایەن کۆڕەک لە سەرجەم لێکەوتەکانی پچڕانی ئەو خزمەتگوزارییە.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: سیروان بارزانی، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئەوەی لە بەرامبەر کۆرەک دەکرێت هەمان ئەو شتەیە کە ئێستا لە سەرگەڕان بەرامبەر بە جووتیارانی کورد دەکرێت و بابەتەکە سیاسییە و ئێمە لەوبارەیەوە نووسراو بۆ دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق دەکەن.
- بڕیاری بڕینی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت لەسەر کۆڕەک و هەرخزمەتگوزارییەکی دیکە لە دەستی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق نییە، بەڵکو لە دەستی وەزارەتی پەیوەندییەکانە. ئەگەر هەر بڕیارێکیش لەوبارەیەوە بدرێت کاریگەریی بەسەر پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان نابێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 33 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






