ئاڤا نیوز
فەرمانبەرێکی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانی دوای خانەنشین بوونی، مووچەی چوار مانگی پێنەدراوە و پێیان وتووە پاشکەوت کراوە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی هەرێمی کوردستان لەوباریەوە دەڵێت "پاشەکەوت نەکراوە و بۆی خەرج دەکرێت".
چیرۆکی سەرەکی: پەروین مەجید کە بە پلەی بەڕێوەبەری پێشکەوتوو لە مانگی 8ی ساڵی 2024 ڕەزامەندی لەسەر خانەنشینکردنی دراوە، وەک خۆی دەڵێت، بڕیاری خەرجکردنی مووچەکەی لە هەمان مانگدا دراوە، بەڵام بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی سلێمانی پێیان وتووە مووچەی مانگەکانی هەشت و نۆ، 10 و 11 بە کەڵەکەبوو لەگەڵ مووچەی مانگی 12 بۆت خەرج دەکرێت، تەنیا مووچەی مانگی 1ی 2025ی بۆ خەرجکراوە، بەڵام مووچەی چوار مانگەکەی بۆ خەرج نەکراوە، بۆ ئەو مەبەستە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی سلێمانی کردووە، پێیان وتووە پاشەکەوت کراوە، داوا لە ئاڤا دەکات بەدواداچوون بۆ کێشەکەی بکات و مافی خۆی بۆ بگەڕێنرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی باڵا لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: مووچەی ئەو چوارمانگە پاشەکەوت نەکراوە، بەڵکو لە لیستی مووچەی مانگی دوو یان سێ دادەنرێت بۆی خەرج دەکرێت، دڵنیابن کە ئەو چوار مووچەیە نافەوتێت، بەڵام مووچەی مانگی 12 پاشکەوت کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 56 چرکە لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 28 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە






