
دیمەنی ناحیەی بیارە لە پارێزگای هەڵەبجە
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ لە خانەقای بیارە 53 فەقێ مۆڵەتی مەلایەتی وەرگرت، ڕێوڕەسمێکی گەورە ساز کرا و میوانی زۆر ڕوویان لە بیارە کردووە.
زانیاریی پەیامنێر: ئاراس ڕەفیق، پەیامنێری ئاڤا لە هەڵەبجە لەبارەی ڕێوڕەسمەکە دەڵێت:
- فەقێکان خەڵکی ڕۆژهەڵات، باشوور و باکووری کوردستان و ناوەڕاست و باشووری عێراقن، تەنانەت خەڵکی فەڵەستینیشی تێدایە، ژمارەیان 53 فەقێیە و ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی دکتۆر شێخ مادح شێخ عوسمان سیراجەدینی نەقشبەندی دەبن بە مەلا.
- لە ڕێوڕەسمەکەدا میوانێکی زۆر لە سەرانسەری کوردستان، عێراق و ناوچەکانی دیکەوە سەردانی بیارەیان کردووە و 900 کیلۆ گۆشت، 250 کیلۆ فاسۆلیا و 600 کیلۆ برنج بۆ میوانەکان ئامادەکران.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: خانەقای بیارە لە ڕابردوودا بە ئەزهەری کوردستان ناسرابوو، بە بەردەوامی نزیکەی 150 فەقێ تێیدا دەخوێنن، لە تەمەنی شەش ساڵییەوە تاوەکو تەمەنی پێگەیشتوو لەو خانەقایە دەخوێنن و دواتر ئیجازەی مەلایەتی وەردەگرن.
ئەمەش بزانە: لە کوردستان دوو تەریقەتی سەرەکی هەیە، تەریقەتی نەقشبەندی و تەریقەتی قادری، نەقشبەندییەکان خانەقا و سۆفییان هەیە ، بەڵام قادرییەکان دەروێش و تەکێیان هەیە.
زانیاریی زیاتر: تەریقەتی نەقشبەندی بۆ یەکەمجار لەسەر دەستی مەولانا خالیدی نەقشبەندی هاتووەتە کوردستان، دوو خەلیفەی هەبوو، یەکێکیان شێخ ئەحمەدی بارزان و ئەوەی دیکەشیان شێخ عوسمان سیراجەدینی یەکەم.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەسەرکەوتوویی هێرشمان کردە سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت