ڕێباز حەملان: هەرێمی کوردستان پابەندییەکانی خۆی لەبارەی مووچە جێبەجێ کردووە
- بزنس
- 18 شوبات

ڕێباز حەملان، بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق
ئاڤا نیوز
ڕێباز حەملان، بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق ڕایدەگەیێنێ، ئەوەی لەسەر هەرێمی کوردستانە لەبارەی مووچە جێبەجێ کراوە، ئەوەی کە ماوە لەسەر بەغدایە پابەند بێت بەو ڕێککەوتنانە و مووچە بنێرێت.
وێنە گەورەكە: بەپێی ڕێككەوتنی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق سەبارەت بە پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، پێویستە هەرێمی كوردستان 50%ی داهاتی نانەوتی ناوخۆی بۆ بەغدا بنێرێت، ڕۆژی 12ی ئەم مانگە ئەم خاڵە جێبەجێ كرا، یەكێكی دیكە لە خاڵەكانی ڕێككەوتنەكە بریتییە لە ئامادەكردنی ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوە و ئەمڕۆ هەرێمی کوردستان ئەمەشی جێبەجێ كرد.
لێدوانی فەرمی: پەیوەست بە مووچە، ڕێباز حەملان، بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق بە ئاڤای ڕاگەیاند، ئەوەی لەسەر هەرێمی کوردستانە لەبارەی مووچە جێبەجێ کراوە، ئەوەی کە ماوە لەسەر بەغدایە پابەند بێت بەو ڕێککەوتنانە و مووچە بنێرێت.
بە تەنیشت ئەم باتەوە: ئەمڕۆ لە هەولێر کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی لەنێوان هەرێمی کوردستان، عێراق و تورکیا لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوت کرا، لە کۆبوونەوەکەدا باسی ڕێککارە تەکنیکییەکانی پرۆسەکە کرا و پێشبینی دەکرێت لە ئایندەیەکی نزیکدا هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بازارەکانی جیهان دەست پێ بکاتەوە.
لەلایەکی دیکە: لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان ڕێباز حەملان، بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە و داهاتەکەی دەدرێت بە مووچە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 17 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم





