نەتەوە یەکگرتووەکان: زیاتر لە 90%ـی سووریاییەکان لەژێر هێڵی هەژاری دا دەژین
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 19 شوبات

دیمەنی ژیان و گوزەرانی دوو ژن لە نێو باڵەخانەیەکی وێران بوو لە سووریا. وێنە - AFP
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی ئامارێکی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان؛ زیاتر لەسەدا 90ـی سووریاییەکان لەژێر هێڵی هەژاریدا دەژین کە دەکاتە نزیکەی 13 ملیۆن کەس و نزیکەی 17 ملیۆن سووریش پێویستیان بە هاوکاری مرۆڤی هەیە.
چیرۆکی سەرەکی: سەرەڕای قەیرانی سەختی دارایی و نەبوونی دەرفەتی کار، بەڵام گەڕانەوەی پەنابەرانی سووری بۆ وڵاتەکەیان لەدوای رووخانی رژێمی بەشار ئەسەد بەردەوامە، لە مانگی 12ـی ساڵی ڕابردوو لانیکەم 280 هەزار پەنابەر گەڕاونەتەوە.
ڕاگەیێندراوی فەرمی: فلیپۆ گراندی، بەرپرسی کۆمیسیۆنی باڵای کاروباری پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ناسراو بە "UNHCR" رایگەیاند، لەدوای رووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لە 2024-18-12، لانیکەم 280 هەزار پەنابەری سووریایی گەڕاونەتەوە بۆ وڵاتەکەیان، ئەمە جگە لەوەی زیاتر لە 800 هەزار ئاوارەی نێوخۆییش گەڕاونەتەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان.
ڕاگەیێندراوەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە دۆخی ئێستای سووریا بەتایبەت ئاوارە و پەنابەرانی دەڵێت:
٠ دەبێت هەوڵەکانی ئاوەدانکردنەوە خێراتر بکرێن، ئەگینا خەڵک جارێکی دیکە وڵاتەکە جێدەهێڵن.
٠ پێکەوە کار بکەن بۆ سەرخستنی قۆناغی راگوزەری سیاسیی لە سووریا.
٠ پشتگریی دەسەڵاتدارانی نوێی دیمەشق بکەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەموو جۆرە تیرۆرێک.
باکگراوند: بەهۆی شەڕی ناوخۆی ئەو وڵاتەوە کە لە ساڵی 2011 سەریهەڵدا، زیاتر لە نیو ملیۆن کەس کوژراون و سەدان هەزاریش برینداربوونە و زیاتر لە 7 ملیۆن کەسی دیکەش ئاوارەی دەرەوەی وڵات بوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتایی هات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتایی هات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەسەرکەوتوویی هێرشمان کردە سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران هێرشێکی نوێی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد