
بەشەخۆراکی مانگانەی هاووڵاتییان /وێنە: محەممەد شوانی_ئاڤا
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی خۆراک لە سلێمانی ئەو بریکارانەی خۆراک ئاگادار دەکاتەوە کە ژمارە بانکیان نەکردووەتەوە بە زوویی سەردانیان بکەن بۆ ئەوەی ژمارە بانکییان بۆ بکرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: کامەران فەتاح، بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراکی سلێمانی، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئاگاداری هەموو ئەو بریکارانەی ناوشار و دەرەوەی شار دەکەین کە تا ئێستا ژمارە بانکیان نەکردووەتەوە، بە زوویی سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بکەن بۆ ئەوەی ژمارە بانکیان بۆ دروست بکەن.
زانیاریی زیاتر: کامەران فەتاح، دەڵێت، پێشتر کۆتا وادەمان تا 2025-03-16 بوو، بەڵام لەبەر بەرژەوەندی گشتیی بریکارەکانمان بڕیارماندا ماوەی کردنەوەی ژمارە بانکی بۆ بریکارەکانی خۆراک تا سەرەتای مانگی چواری ئەمساڵ درێژ بکەینەوە، هەر بریکارێک تا ئەو وادەیە سەردانمان نەکات و ژمارەی بانکی دروست نەکات لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ دەکرێت، ئەگەری هەیە بریکارنامەکەی لێوەربگرێتەوە ئەگەر پابەند نەبێت.
سەبارەت بە پابەند نەبوونی بەشێک لە بریکارەکان، بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراکی سلێمانی، دەڵێت، بەشێکیان کارەکان پشتگوێ دەخەن و بەشێکیشیان مردوون، دەبێت کەس و کارەکەی سەردانمان بکەن تا ڕێکارەکان تەواو بکات، بەڵام ئەمجارە ئەگەر بەدەم داواکارییەکە نێن ڕێکاری یاسایی لەلایەن بەغداوە دەگیرێتەبەر بەرامبەر بریکارەکان، چونکە دەبێت هەموو بریکارەکان تەوتین بکرێن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێداویستییەکانی کردنەوەی ژمارە بانکی بۆ بریکارەکانی خۆراک:
٠ دوو وێنە
٠ کارتی نیشتمانی
٠ پێناسی بریکاری
٠ کارتی زانیاری.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 38 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






