ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران: پشتیوانی بۆ جووتیارانی کورد ڕاگەیاند
- کوردستان
- 19 شوبات

ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان پشتیوانیی بۆ مافە ڕەواکانی جووتیاران دووپات دەکاتەوە کە خاوەنی ڕەسەنی ئەو زەویانەن، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ئەڵێت: دەستدرێژیکردن و ڕێگریکردن لە جووتیاران کارێکی نادەستووریی و نایاساییە و قبووڵکراو نییە.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان بەسەرپەرشتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران کۆبووەوە و چەند تەوەرێکیان تاوتوێ کرد لەوانە، کێشەی جووتیارانی کورد لە کەرکووک و نەوت و چەند بابەتێکی دیکە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوێکی ئەنجوومەنی وەزیران، پێویستە لە چوارچێوەی یاسای ژمارە ٣ی ساڵی ٢٠٢٥ کە پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ڕژێمی بەعس و گەڕانەوەی زەوی بۆ جووتیارانی خاوەنی ڕەسەنی ئەو زەوییانە پەسەندی کرد، ئیتر کۆتایی بە هەموو بەربەست و ئاستەنگێک بهێنرێت تا جووتیاران سوود لە زەویيەکانیان وەربگرن کە یاسا بۆی گەڕاندوونەتەوە.
زانیاریی زیاتر: لە کۆبوونەوەکەدا مەسرور بارزانی باسی لە سەردانەکەی بۆ دوبەی و نوێکردنەوەی یادداشتی لەیەکتێگەیشتنی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی ئیمارات کردووە بۆ هاریکاری و هاوئاهەنگیی لە نێوان هەردوو حکومەت لە کەرتە جیاوازەکان بۆ ماوەی پێنج ساڵی دیکە. وەزارەتەکان ڕاسپێدراون یاداشتەکە جێبەجێ بکەن بە ئاراستەی سوود وەرگرتن لە ئەزموونی ئیمارات لە سێکتەرە جیاجیاکانی حکومەتی هەرێم.
لەلایەکی دیکە: ئەنجوومەنی وەزیران جەخت ئەکاتەوە لەسەر بایەخی هاوئاهەنگیی و هاریکاریی نێوان وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی هەردوو حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵ لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکانی پەیوەندیدار بە پێوانەسازیی و کۆنتڕۆڵی جۆریی، ئەویش لە چوارچێوەی دەسەڵات و تایبەتمەندییە دەستووریەکانی هەردوولا، بە جۆرێک بەڵگەنامەکانی پشکنین و کۆنتڕۆڵی جۆریی کەرەستە و کەلوپەلەکان لای هەردوولا، وەک یەک بەرکاربن و پشتیان پێ ببەسترێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: "برەو بە پەیوەندی بەردەوام و هاوئاهەنگیی لە نێوان دەستەی پێوانەسازیی وکۆنتڕۆڵی جۆریی هەرێم و فیدڕاڵ بدرێت، لەپێناوی گۆڕینەوەی زانیاریی و پێکهێنانی لیژنەی هاوبەش بۆ دڵنیابوونەوە لە ڕاست ودروستی بەڵگەنامە و بڕوانامەکانی پشکنینی هەردوولا بۆ بەرهەمەکانی هاوردە و بەرهەمی ناوخۆیی هەرێم و عێراق، بە ئاراستەی نەهێشتنی ئاستەنگەکانی گەیاندنی بەرهەم و کاڵاکانی هەرێم بۆ ناوەڕاست و خوارووی عێراق، ئەمەش دوای پشکنین و دڵنیابوونەوە لە سەلامەتی و دروستیان و هەروەها سوودمەندبوونی هەرێم لە بەرهەمی ناوخۆیی ناوچەکانی دیکەی عێراق، بە هەمان مامەڵە و ڕێکاری هاوشێوە". ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان وادەڵێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 16 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 27 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






