
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا؛ وێنەکە ئەرشیڤە
ئاڤا نیوز
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاوە نامەیەک بۆ نێچیرڤان بارزانی نێردراوە و نامەکە دەستنووسە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 20-1-2025 دۆناڵد ترەمپ وەک 47ـەمین سەرۆکی ئەمریکا سوێندی یاسایی خوارد و دەستبەکاربوو، هەر ئەو ڕۆژە، نێچیرڤان بارزانی، بەناوی هەرێمی کوردستانەوە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی ئێکس پەیامێکی پیرۆزبایی بەوبۆنەیەوە بڵاوکردەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە وەڵامی نامەیەکی نێچیرڤان بارزانییدا، سەرۆکی ئەمریکا نامەیەکی دەستنووسی ناردووە. لە نامەکەدا ترەمپ، سوپاسی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی کردووە، هاوکات جهختى له پێكهوهكاركردن و هاريكاريى هاوبهش و برهودان به بهها هاوبهشهكان لهگهڵ ههرێمى كوردستاندا كردووهتهوه.
زانیاریی زیاتر: لە بەشی کۆتایی نامەکەیدا دۆناڵد ترەمپ، هیوای سەرکەوتن بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەخوازێت.
باکگراوند: 22ـی مانگی یەکی ساڵی 2020 لە کۆڕبەندی داڤۆس، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا کۆبوونەوە، جارێکی دیکە لە ڕۆژی 8-12-2024 نێچیرڤان بارزانی لە مەراسیمی کردنەوەی کاتێدرالی نۆتردام لە پاریس دیدارێکی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ هەبوو.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 23 خولەک لەمەوپێش
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران باسی چی دەکات؟
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق فرۆشتنی جگەرە بە کەسانی خوار تەمەن 18 ساڵ قەدەغە دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ دووبارە گاڵتە بە بایدن دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 23 خولەک لەمەوپێش
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران باسی چی دەکات؟
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ ماوەیەکە لە نیوەشەودا دزی لە ئاژەڵدارەکانی نزیک بەحرکە دەکرێت