داواكاری گشتی لەبارەی بەشوودانی كچانی تەمەن 11 و 12 ساڵ لە بەردەڕەش دێتە دەنگ
- کوردستان
- 20 شوبات

وێنەی پیاوێک لەگەڵ کچێکی بە تەمەن بچووک
ئاڤا نیوز
داواكاريى گشتی لەسەر چەند حاڵەتێكی بەشوودانی منداڵانی تەمەن 11 و 12 ساڵی لە ناوچەكانی قەزای بەردەڕەش دێتە دەنگ و هۆشداری گرتنەبەری ڕێكاری سزایی بەرامبەر هەر مەلا و مامۆستایێكی ئایینی دەدات، ئەگەر گرێبەستی لەمجۆرە ئەنجام بدەن.
چیرۆكی سەرەكی: پاش بەدواداچوون، دەركەوت لە قەزای بەردەڕەش چەندین گرێبەستی هاوسەرگیریی بەشێوەی نایاسایی و لەدەرەوەی دادگاكان لەلایەن بەشێك لە مامۆستایانی ئایینییەوە كراوە كە بەشێك لەو گرێبەستانە تەمەنی كچەكە لە خوار 11 و 12 ساڵی بووە.
نووسراوی فەرمی: بەگوێرەی نوسراوێكی فەرمانگەی داواكاری گشتیی دهۆك، جێگرایەتی داواكاریی گشتی بەردەڕەش كە وێنەیەكی دەست ئاڤا میدیا كەوتووە، تێیدا داوا لە بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقافی بەردەڕەش كراوە، سەرجەم مامۆستایانی ئایینی ئەو سنوورە پابەند بكات كە بەهیچ جۆرێك گرێبەستی هاوسەرگیری نەكەن تەنیا ئەگەر لایەنەكان لە دادگا گرێبەستیان كردبوو، هەروەها ڕێگری لە مارەبڕینی كچانی تەمەن بچووك بكەن و ڕووبەڕووی ئەو كارە تاوانكارییە ببنەوە.
بابەتە ستراتیژییەكە: بەگوێرەی ماددەكانی (2) لە بڕگەی دووەم لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی خێزانی و ماددەی 10 لە بڕگەی پێنجەم لە یاسای باری كەسی كارپێكراو لە هەرێمی كوردستان، بەشوودانی كچانی خوار تەمەنی یاسایی لە دەرەوەی دادگا، بە تاوان هەژماركراوە و سەرپێچیكاران بەگوێرەی یاسا وەك تاوانبار مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت و ڕێكاریی سزاییان بەرامبەر دەگیرێتە بەر بە سەپاندنی پێبژاردن كە لە یەك ملیۆن دینار كەمتر نەبێت و لە سێ ملیۆن دیناریش زیاتر نەبێ، یاخود بەندكردنی بە ماوەیەك لە شەش مانگ كەمتر نەبێت، خۆ ئەگەر بۆ هاوسەرگیریی دووەم لە دەرەوەی دادگا ئەوا بەندكردنەكە لە سێ ساڵ كەمتر نابێت و لە پێنج ساڵیش زیاتر نابێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت