
خاوەن کێڵگەیەکی ئاژەڵ بە دیار گامێشە مردووەکانی. وێنە - میدیا عەرەبییەکان
ئاڤا نیوز
بەپێی گوتەی سەرۆکی کۆمەڵەی جووتیارانی عێراق، ڤایرۆسی تای خوێنبهربوونی گامێش لەزۆربەی ناوچەکانی عێراق کۆنتڕۆڵ کرا.
چیرۆکی سەرەکی: ماوەی چەند ڕۆژێکە لە چەند پارێزگایەکی عێراق، گامێشەکان ڕووبەڕووی پەتایەکی ڤایرۆسی بوونەتەوە، بەهۆیەوە دەیان گامێش مردوون، حکومەتی هەرێمی کوردستانیش هاوردەکردنی ئاژەڵ لە ناوەڕاست و خوارووی عێراق قەدەغە دەکات.
لێدوانی فەرمی: وەلید گرێتی سەرۆکی کۆمەڵەی جووتیارانی عێراق ڕایگەیاند: نەخۆشییەکە بە شێوەیەکی سەرەکی لە ناوچەکانی دەوروبەری بەغدا بەتایبەتی لە فەزیلییەو ئەبوغرێب بڵاوبووەتەوە، هاوکات زیاتر لە سێ هەزار سەری گامێشیش مردوون.
ژمارەکان وادەڵێن: بەگوێرەی ئەو ئامارەی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بڵاویکردووەتەوە، ڤایرۆسی گامێشەکان کە بە تای دەم و پەلەکانی ئاژەڵ ناسراوە تەنیا لە پارێزگاکانی بەغدا، بابل، نەجەف، دیوانیە، موسەننا و بەسرە بڵاوبووەتەوە و تا ئێستا نزیکەی 17 هەزار حاڵەتی تووشبون بەو نەخۆشییە کوشندەیە تۆمارکراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم





