
لۆگۆی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ شاندی باڵای دانوستاندنكاری پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە شاری سلێمانی كۆدەبنەوە.
وێنە گەورەكە: پارتی و یەكێتی كە براوەی یەكەم و دووەمی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستانن، بەردەوامن لە گفتوگۆ و دانوستاندنەكانیان بۆ پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەپێی گوتەی بەرپرسانی هەردوو حیزب نزیكبوونەتەوە لە ڕێككەوتنی كۆتایی.
لێدوانی فەرمی: سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئەمڕۆ شەممە 2025-02-22، هەردوو شاندی دانوستاندنکاری پارتی و یەكێتی لە سلێمانی كۆدەبنەوە و گفتوگۆ لەبارەی ئەو ڕەشنووس و ڕاپۆرتەی كە ئامادەکراوە، دەكەن.
لەلایەكی دیكە: چیا هەرکی، جێگری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: تا ئێستاش جگە لە پۆستەکان، زۆر شتی دیکە ماوە قسەی لەسەر بکرێت، هەر بۆیە دانوستاندنەکان لە نێوان هەردوو حزب بەردەوامە، مەرجیش نییە بە یەک کۆبوونەوەی ئاستی باڵایی پارتی و یەکێتی هەموو شتێک یەکلا ببێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو ڕەشنووسەی ئامادەکراوە لەلایەن شاندە دانوستانکارەکانی پارتی و یەکێتی گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت، هەوڵەکان بۆ ئەوەن پێش جەژنی ڕەمەزان کابینەی نوێی حکومەت پێکبهێنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 15 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 26 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە






