كاروانێكی دیكەی سەربازیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دەگاتە ڕۆژئاوای كوردستان
- کوردستان
- 22 شوبات

ناردنی کاروانێکی سەربازی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان
ئاڤا نیوز
ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایدەگەیەنێت، كاروانێكی دیكە سەربازیی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی گەیشتە حەسەکە لە ڕۆژئاوای كوردستان.
وێنە گەورەكە: دوای سەرهەڵدانی داعش و هەڵكشانی گرژییەكانی سووریا، ئەمریكا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی ژمارەیەک بنكە و بارەگای سەربازییان لە ڕۆژئاوای كوردستان و ناوچەكانی باكووری ڕۆژهەڵات و ناوچە سنوورییەكانی سووریا كردەوە كە جگە لە چەک و كەرەستەی سەربازی، هەزاران سەربازی لەخۆگرتووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردۆتەوە، کاروانێکی نوێی سەربازیی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی، گەیشتنە بنکەی قەسرەک لە ناوچەی وەزیری لە دەشتاییەكانی پارێزگای حەسەکە لە ڕۆژئاوای كوردستان.
زانیاریی زیاتر: كاروانەكەی هاوپەیمانان لە هەرێمی كوردستانەوە چووتە خاكی سووریا لەڕێگەی دەروازەی سنووریی ئەلوەلید كە پێكهاتووە لە: 36 بارهەڵگر لە سندووقی داخراو، ساردکەرەوە، چەک و تەقەمەنی، سندوقی بەندکردن، تانکی سووتەمەنی و زرێپۆش، ئەوەش لەچوارچێوەی بەهێزکردنی بنکە و پێگە سەربازیەکانی هاوپەیمانان لە ناوچەكە.
پەیوەست بەم بابەتە: سێ ڕۆژ لەمەوبەر لە 19-2-2025، دوو فرۆكەی بارهەڵگری سەربازیی هێزەكانی هاوپەیمانان لە بنكەی كێڵگەی نەوتی عومەر لە دەشتاییەكانی دێرەزۆر نیشتووەتەوە كە گەورەترین بنكەی سەربازیی هاوپەیمانانە لە سووریا، بەگوێرەی زانیارییەكان ئەو دوو فڕۆكەیە، كەرەستەی سەربازی و لۆجستی بۆ بنكە سەربازییەكان لە ناوچەكانی باكووری ڕۆژهەڵاتی سووریا گواستووەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 54 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






