
موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە
ئاڤا نیوز
ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە، لەبارەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەمریکا و ترەمپ هاتە دەنگ و دەڵێت، "دوژمنایەتیمان بەرامبەر ئەمریکا و ترەمپ تاهەتاییە".
چیرۆکی سەرەکی: دوای ئەوەی موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە لە کاری سیاسی دوورکەوتەوە، ئێستا لە نووسینگەکەی خۆی لەپارێزگای نەجەف بەردەوام وەڵامی پرسیاری شوێنکەوتووان و لایەنگرانی لە "چوارچێوەی شەریعەت و یاسا" دەداتەوە.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەگوێرەی بڵاوکراوەیەک کە واژۆی موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعەی لەسەرە، لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە دوژمنایەتییان لەگەڵ ئەمریکا دەڵێت: لەگەڵ بوونی ترەمپ و هاوشێوەکانیدا، دوژمنایەتیمان بەرامبەر بە ئەمریکا هەمیشەیی و تاهەتاییە، ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە ڕەفتارێکی خراپی بۆ ئاوارەبوون و دەرکردنی خەڵکی غەززە بەبێ پاساو نواند.
زانیاریی زیاتر: سەدر پێشنیازی کرد، ترەمپ شوێنێک لە ئەمریکا تەرخان بکات و هاووڵاتیانی ئیسرائیلی تێدا جێگیربکات بۆ ئەوەی لەیەکترەوە نزیکبن و لە "دوژمنەکانیان" لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دووربن.
ئەمەش بزانە: ڕەوتی نیشتمانیی شیعە کە پێشتر ناسرابوو بە ڕەوتی سەدر، لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ساڵی 2021 زۆرترین کورسی لەسەرتاسەری عێراق بەدەستهێنا(73 کورسی)، دواتر لە ساڵی 2022 بەهۆی ناکۆکییەکانی لەگەڵ لایەنەکانی دیکەی شیعە لەسەر پێکهێنانی حکومەت، لە پەرلەمان و پرۆسەی سیاسی کشایەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 35 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات





