
نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا
ئاڤا نیوز
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا پشتڕاستی دەکاتەوە کە ئەمریکا داوای هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی و تێکەڵکردنیان بە هێزە ئەمنییەکان کردووە و ئاماژە بۆ داوایەکی دیکە ئەمریکاش دەکات ئەویش گواستنەوەی خەڵکی غەززەیە بۆ ئەنبار.
وێنە گەورەکە: لە چەندین بۆنەدا بەرپرسانی عێراقی ئەوەیان نەشاردووەتەوە کە هەڕەشە لەسەر عێراق هەیە بەبۆنەی چالاکیی گرووپە چەکدارەکان و پشتیوانیکردنیان لە حەماس و حیزبوڵڵا و بە ئامانجگرتنی بە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە ناوچەکە. لەسەر ئەو بنەمایەش چەند داوایەک بۆ هەڵوەشانەوە و کۆتاییهێنان بەو هێزانە خراوەتە بەردەم دەسەڵاتدارانی عێراق.
لێدوانی ڕۆژنامەوانی: نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند،"جێبەجێکردنی ئەم پلانە وڵات و دۆخی گشتیی دەخاتە بەردەم ناسەقامگیری"، ئاماژەی بەوەشکرد "ژمارەی ئەندامانی هێزەکانی حەشدی شەعبی گەیشتووەتە 260 هەزار چەکدار".
- هێزەکانی حەشدی شەعبی پێویستیان بە سەرلەنوێ پێداچوونەوە و پەیکەرەی نوێ هەیە بۆ ئەوەی ببنە دەزگایەکی سەربازی هاوشێوەی دەزگا ئەمنییەکان، هاوکات لەژێر فەرمانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانەوە بن.
- ڕەتکردنەوەی هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی بڕیارێکی عێراقییە و هیچ لایەنێکی دەرەکی دەستوەردانی لەم بابەتەدا نەکردووە.
- ئەمریکا پێشنیاری دروستکردنی کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی لە ئەنبار بۆ خەڵکی غەززە کردووە، بەڵام ئەو بابەتە لەلایەن لایەنی عێراقی و فەلەستینییەوە ڕەتکراوەتەوە.
- چوارچێوەی هەماهەنگی لە قۆناغی داهاتوودا بەردەوام دەبێت، تەنانەت ئەگەر موقتەدا سەدر بگەڕێتەوە نێو پرۆسەی سیاسی، هەمیشە دەستم کراوەیە بۆی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر هەریەک لە عهممار حهكیم، سهرۆكی ڕهوتی حیكمهی نیشتمانی و مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایانگەیاندبوو: سەرۆکی ئەمریکا، لەبارەی گرووپە چەکدارەکانەوە هۆشداریی بە سەرۆکوەزیرانی عێراق داوە.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق دەست لەکار دەکێشێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین: هێرشەکانی سەر ئێران بێ پاساون
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل وێستگەی فۆردۆ لە ئێران بۆردوومان دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر زیندانی ئێڤین لە تاران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەموو شتێک لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بزانە
22 حوزەیران
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
22 حوزەیران
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
21 حوزەیران
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
21 حوزەیران
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق دەست لەکار دەکێشێتەوە
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی و پووتین بە تەلەفۆن لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران قسە دەکەن
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ماوەی تۆمارکردنی کاندیدان درێژ دەکاتەوە
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوی چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق لەبارەی مووچەخۆرانی کوردستان
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
BP کارمەندەکانی لە کێڵگە نەوتییەکانی باشووری عێراق دەکشێنێتەوە