
ژمارەیەک سەرمەڕ لە مەیدانی ئاژەڵانی هەولێر - وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
چەند ڕۆژێکە چەندین سەر ئاژەڵی ئاژەڵدارانی هەولێر لەناکاو مردار بوون و باس لەوە کرا کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی تاعوون ئەم ئاژەڵانە مردار بوونە.
چیرۆکی سەرەکی: ماوەی سێ ڕۆژە ژمارەیەک مەڕ لە ناکاو دەمرن، بەرەبەیانی ئەمڕۆش بەشێک لە ئاژەڵدارانی هەولێر نزیکەی 60 مەڕیان مردار بووە، بە گوتەی ئەو ئاژەڵدارانە هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە نەخۆشی تاعوون بڵاوبووەتەوە.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: لە ناو ئاژەڵدارەکان باس لەوە دەکرێت کە پزیشکی ڤێتێرنەری پشکنینی بۆ مەڕ و ماڵاتەکانیان کردووە دەرکەوتووە کە مردنی ئاژەڵەکانیان بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی تاعون بووە. دەشڵێن، تاوەکو ئێستا نە لە وەزارەتی کشتوکاڵ و نە پزیشکی ڤێتێرنەری حکومەت سەردانیان نەکردووین.
لێدوانی فەرمی: فیراس سدیق، بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵ، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:
- ئەو نەخۆشییەی لە بەغدا و زۆربەی ناوچەکانی عێراق بڵاوبووەتەوە، ڤایرۆسی تای خوێنبهربوونی گامێشە.
- هەرێمی کوردستان هاوردەکردنی ئاژەڵی لە ناوەڕاست و خوارووی عێراق قەدەغە کردووە.
- سەبارەت بەو نەخۆشیەی ئەمڕۆ کە لە ناو ئاژەڵدارانی هەولێر باس دەکرێت، جارێ زانیاریمان لەسەر نیە و بەدواداچوون دەکەین.
لەلایەکی دیکەوە: هەڵمەت همزە، بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر، ڕایگەیاند:
- ئێمە پێش سەر بڕین پشکنین بۆ ئاژەڵەکان دەکەین، تا ئێستا هیچ حاڵەتی نەخۆشی مەترسیدار لەلای ئێمە تۆمار نەکراوە، هەندێک جار تێبینی ئەوەمان کردووە ئاژەڵەکە نەخۆشە ڕاستەوخۆ لەناوی دەبەین و ڕێگەنادەین بچێتە بازار.
- ڕۆژانە لە کوشتارگەی هەولێر 500 تا 600 ئاژەڵ سەردەبڕین و دوای سەربڕین پشکنینی بۆ دەکەین و ڕەوانی بازاڕی دەکەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 34 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
تەندروستیی هەولێر چەند تیمێک بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن ئامادە دەکات






